سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له محه‌مه‌د عه‌لاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی به‌شداری كورد له كابینه وزارییه‌كه‌ی بكات و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو مه‌رجێكی پێشوه‌خته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
عوكاز"ی سعوودی له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی خه‌ریكی ته‌واوكردنی كاره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، به‌ڵام مه‌رجی كورد بۆ به‌شداری له حكوومه‌ت ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌موو داواكان ده‌به‌ستێته‌وه به په‌رله‌مانی عێراق، چونكه پێویسته هه‌موو شتێك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌م هه‌فته‌یه محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
هاوكات سه‌رچاوه‌كان له كوردستانه‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به دڵنیاییه‌وه مه‌رجیان ده‌بێ بۆ حكوومه‌تی عه‌لاوی و له كاتی سه‌ردانیشی بۆ هه‌ولێر مه‌رجه‌كان ده‌خه‌نه ڕوو، گرنگترین مه‌رجه‌كانیش خۆی له پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی بودجه و نه‌وته‌وه ده‌بینێته‌وه، جیا له‌وه‌یش ڕژدبوون و هه‌نگاوی سه‌ره‌كی هه‌ڵگرتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا مه‌رجی سه‌ره‌كی كورد ده‌بێت.
پێشتر میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه عه‌لاوی نوێنه‌رێكی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌شداری حكوومه‌ت بكات، به‌ڵام كورد مه‌رجی هه‌بووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، سه‌درییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له عه‌لاوی ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه عێراق ده‌كه‌ن به دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی حزبی و به‌شبه‌شێنه‌ی مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی له حكوومه‌تی نوێ دروست ببێته‌وه.