یه‌كه‌مین دیداری شێروانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی گه‌رمیان ده‌ستی پێ كرد و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ــی شوبات، له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، یه‌كه‌مین دیداری شێروانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی گه‌رمیان، به به‌شداریی ڕۆشنبیرانی ناوچه‌كه ده‌ستی پێ كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" تا دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د گوته‌بێژی دیداره‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دیداری "شێروانه" بۆ شیعر، چیرۆك و توێژینه‌وه ده‌ستی پێ كرد، ڕۆژی یه‌كه‌م كه ئه‌مڕۆیه له هۆڵی هونه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ و ڕۆژی دووه‌م له زانكۆی گه‌رمیان ده‌بێت.
چه‌ندان نووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن
زیاتر گوتی، له‌م دیداره‌دا چه‌ندان شیعر، گوتار، چیرۆك پێشكه‌ش ده‌كرێن، له كۆتاشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداراندا دابه‌ش ده‌كرێت. تێیدا چه‌ندان نووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
ئاكۆ هۆرێنی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ریی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك ڕۆشنبیریی گه‌رمیان هاوئاهه‌نگ و هاوكاری نووسه‌رانی گه‌رمیان بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی یه‌كه‌مین دیداری شێروانه ده‌بین.
زیاتر گوتی، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی دیداره‌كه‌دا، چه‌ندان چالاكیی هونه‌ری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی گه‌رمیانه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان ده‌كرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی