سه‌رۆكایه‌تى رووسیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا داواى له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا كردووه، رێككه‌وتنه دووقۆڵییه‌كان له‌باره‌ى ئیدلب جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكایه‌تى رووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى شوبات، راگه‌یانراوێكى له‌باره‌ى ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كردووه كه له نێوان ئه‌ردۆغان و پوتین ئه‌نجام دراوه.
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى ئاسمانى ده‌كات
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى پێوه‌ندییه‌كه كردووه كه تێیدا هاتووه، هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له جه‌نگى ئیدلب كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ڤلادیمێر پوتین داواى له ئه‌ردۆغان كردووه، ئه‌و رێككه‌وتنانه جێبه‌جێ بكات كه پێشتر له نێوان رووسیا و توركیا له‌سه‌ر ئیدلب ئه‌نجام دراون.
هاوكات ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گوتوویه‌تى، هه‌ر سه‌ربازێكى تورك له‌لایه‌ن حكوومه‌تى سووریاوه بكرێته ئامانج، ئه‌وا توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپاى سووریا و هێزى ئاسمانیش به‌كار ده‌هێنێ.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه رژێمى ئه‌سه‌د به‌ره‌و شارى ئیدلب پێشڕه‌وى كردووه، ئه‌مه‌یش توركیاى نیگه‌ران كردووه، چونكه چه‌ندان بنكه‌ى توركى له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
پێشتر توركیا و رووسیا چه‌ندان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر شارى ئیدلب كردووه، به ناوبانگترین رێككه‌وتنیش رێككه‌وتنى سۆچى بوو كه له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى 2018 له‌لایه‌ن پوتین و ئه‌ردۆغانه‌وه واژوو كراوه، كه‌چى رووسیا توركیا به فه‌رامۆشكردنى رێككه‌وتنه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.