دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشنیازی بودجه‌ی ساڵی 2021ی خسته ڕوو و تێیدا به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری و نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان، زیاترین بودجه‌ی بۆ داوا كراوه و زیاتر له 337 ملیۆن دۆلاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له دنیا، پێشنیاز كردووه.
ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی تره‌وه دانراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كابینه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێشنیازی بودجه‌ی 2021ی حكوومه‌تی به ژماره و ئاماری ورده‌وه خستووه‌ته روو. تره‌مپ رای گه‌یاند، بودجه‌ی پێشنیازكراوی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه بۆ كۆنگرێسی ناردووه، هه‌لێكی له‌بار بۆ خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات ده‌ڕه‌خسێنێت كه بڕه‌كه‌ی 4.8 تریلیۆن دۆلاره.
له‌و به‌دجه پێشنیازكراوه‌دا نزیكه‌ی 740 ملیار دۆلار بۆ پته‌وكردنی هێزی به‌رگری و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ته‌رخان كراوه و به‌شێكیشی بۆ رێگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجووڵی ئێرانه.
وه‌ك دویچه‌ڤێله ئاماژه‌ی پێداوه، 337 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له‌و بودجه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجووڵ و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك هاوكاری بدرێت به هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا له رێیه‌وه رووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه.
له پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه‌ی تره‌مپ، ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رووی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی تره‌وه دانراوه و نیازیه‌تی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی وڵات نۆژه‌ن بكاته‌وه و بڕی 3.2 ملیار دۆلار بخرێته خزمه‌ت ئاژانسی نیشتمانی ئاسایشی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا، ئه‌مه‌ریكا به نیازه هاوكاری دارایی ئه‌و وڵاتانه بكات كه به دۆستی ئه‌مه‌ریكا ناسراون، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی رژێمی ئێران و پێ ده‌چێت به‌شێك له‌و بودجه‌یه بۆ ئیسرائیل ته‌رخان بكرێت.