به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز 10 ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فه‌یسبووك بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش داونله‌ودكردنی ئاپی سه‌ره‌كی فه‌یسبووكه، چونكه دوای ئه‌م مانگه تۆڕه‌كه له‌سه‌ر ویندۆز 10 كار ناكات.
به‌گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌كانی ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجیای "
techradar" ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه مارك زوكه‌ربێرگ كه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووكه گوتوویه‌تی، به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك و لاوازی سكێره‌تی له به‌شێك له ویندۆز 10یه‌كاندا ئاپێك دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فه‌یسبووك به‌كار بهێنن.
بۆ ئەوەی فەیسبووک بەکاربهێنیت لە ویندۆز 10 پێویستە ئاپە سەرەکییەکەی دابەزێنیت
ئه‌م بڕیاره‌یش له‌ڕێی ئیمه‌یڵێكه‌وه ئاشكرا كراوه كه تێیدا گوتراوه، له 28ی شوباته‌وه ڕێیه‌كی تازه داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێی ویندۆز 10ه‌وه چوونه‌ته ناو فه‌یسبووكه‌وه، ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی ئاپی سه‌ره‌كی فه‌یسبووك یان داگرتنی لینكی "www.facebook.com"ه‌وه ده‌بێ داخل بن.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.