بڕیاره ئه‌م مانگه دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانى هیند بكات بۆ ئه‌مه‌یش دیوارێك دروست ده‌كرێت تا چاوى به هه‌ژارانى هیند نه‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ى شوبات، ئاژانسى
"رۆیته‌رز" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌م مانگه‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى هیند ده‌كات و بڕیاره له ئه‌حمه‌د ئاباد به ناوچه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیت كه 800 خێزانى هه‌ژارى لێیه.
له هیند دیوارێك دروست ده‌كرێت تا تره‌مپ چاوى به هه‌ژاران نه‌كه‌وێ
بۆیه حكوومه‌تى هیند بڕیارى داوه دیوارێك به درێژى 400 مه‌تر دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ چاوى به خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه نه‌كه‌وێت.
به‌رپرسانى هیند له لێدوانه‌كانیان هه‌ر یه‌كه قسه‌یه‌كى كردووه، هه‌ندێك له به‌رپرسان ده‌ڵێن به‌هۆكارى ته‌ناهى و بۆ پاراستنى تره‌مپ ئه‌و دیواره دروست ده‌كرێت، هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن بۆ رازاندنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یه.
كه‌چى یه‌كێك له به‌ڵێنده‌رانه‌كان كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م دیواره بۆ ئه‌وه‌یه تره‌مپ چاوى به هه‌ژاره‌كانى ئه‌حمه‌د ئاباد نه‌كه‌وێت.
ئه‌و ئاشكراى كردووه درێژى دیواره‌كه 400 مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ى دوو مه‌تره، ئه‌و شوێنه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌حمه‌د ئاباد.
هیند یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.