ورده‌كاری‌ سووتانی‌ خوشك و برایه‌ك له‌ دهۆك

:: AM:08:42:14/02/2020 ‌
دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە ماڵەکانی کومەڵگای شاریا، دوو کەس کە خوشک  و بران گیانیان لەدەست دا.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دهۆک، بە "وشە"ی گوت، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

زیاتر گوتی‌، رووداوەکە لە کومەڵگای شاریای سەربە شارۆکەی سمێڵ روویداوە، لەوکاتەی شورتێکی کارەبا لە ماڵی هاووڵاتیەک کەوتووەتەوە و ئەو دوو کەسەی کە گیانیان لەدەست داوە منداڵن و خوشک و بران و تەمەنیان لەنێوان دو بۆ سێ ساڵە"

لەماوەی 73 سەعاتی رابردوو ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە کە قوربانی گیانی هەیە لە پارێزگای دهۆک لێ دەکەوێتەوە.

دهۆک/نەوزاد هلۆری


وشە - سه‌رخێڵ هاشم