ده‌یان قوتابیی كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناویان بۆ خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیی ته‌ناهی و رفاندن و هه‌ندێك جار داخرانی رێگه‌وبان، ناتوانن درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
كه‌م نین ئه‌و قوتابیه كوردانه‌ی به‌شداری له زانكۆكانی عێراق ده‌كه‌ن و سیستمی خوێندنه‌كه‌یان سه‌ربه به‌غدایه، به‌ڵام له‌مپه‌ره‌كانی درێژه‌دان به خوێندن بۆ ئه‌م قوتابیانه زۆره.
لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵێنی دا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه بكات
فاتیمه حه‌سیب به‌نیگه‌رانییه‌وه باسی له هه‌ڵوه‌رینی خۆزگه‌كانی كرد له پاش كۆتاهێنان به تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ و ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌یی له شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ درێژه‌دان به خوێندن، ناوی له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی بچێته به‌غدا.
ئه‌و ده‌ڵێت، "زیاتر له سێ ساڵه خۆم و چه‌ندان هاوڕێم له به‌غدا ناومان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ماڵه‌وه دانیشتووین و ناوێرین بچینه به‌غدا، چونكه دۆخی ته‌ناهیی خراپه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌بن و شاره‌زا نه‌بن".
به‌گوته‌ی هۆی "ئێسته‌یش ترسمان له‌وه‌دایه بۆ داهاتوو پێمان بڵێن ئێوه ناوتان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خۆتان درێژه‌تان به خوێندن نه‌داوه، ئیتر به یه‌كجاری ناوه‌كانمان بسڕنه‌وه".
به‌گوته‌ی ئه‌و كچه، خوێندن له پایته‌ختێكی نائارامی وه‌ك به‌غدا بۆ قوتابیانی كوڕی ناوچه كوردستانییه‌كان چه‌نده مه‌ترسیدار بێ، بۆ كچ 10 هێنده مه‌ترسیداره.
هاوكات ئاری حه‌سه‌ن كه ده‌رچوویه‌كی زانكۆیه و ئه‌زموونی چوونه به‌غدای هه‌یه، گوتی تا پێش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هه‌ركاتێك ناوی قوتابیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله له به‌غدا بگه‌ڕایه‌ته‌وه، له زانكۆكانی به‌غدا تانه‌یان لێ ده‌داین و ده‌یانگوت، ئێوه خۆتان له هه‌رێمی كوردستان و له حكوومه‌تی عێراقیش سوودمه‌ند ده‌بن. وه‌ك ئاری خستیه‌ڕوو، لانی كه‌م 100 ده‌رچووی ئاماده‌یی ئه‌و گرفته‌یان هه‌یه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له شارۆكه‌ی خانه‌قین، له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له ساڵی 2003، ژماره‌ی قوتابخانه كوردییه‌كان زیادیان كرد و خواستی هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بخه‌نه به‌ر خوێندنی كوردی زیاتر بوو، به‌ڵام له كۆی 100 قوتابخانه‌ی ئه‌و سنووره، هێشتا رێژه‌ی قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌كان زیاتره، ئه‌وانه‌ی كه له بری هه‌رێمی كوردستان و په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، راسته‌وخۆ به‌ستراون به پارێزگای دیاله و حكوومه‌تی عێراقه‌وه، كاتێك ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌ن، له زانكۆكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ناویان دێته‌وه.
حه‌بیب فه‌ره‌ج به‌رپرسی راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و زانكۆی گه‌رمیان به تایبه‌تی، درێغییان نه‌كردووه له وه‌رگرتنی ده‌رچووی ئاماده‌ییه‌كانی خانه‌قین كه سه‌ربه هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قوتابیانه‌ش كه گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناتوانن بچنه به‌غدا، ئه‌وان وه‌ك په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین پشتگیریی له داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ن و داواكارن هه‌وڵ بدرێ له زانكۆكانی كوردستان بواریان بۆ بڕه‌خسێ و له خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
حه‌سه‌ن عه‌لی باوكی كچه قوتابییه‌كی خانه‌قینه و چاره‌یه‌كی تری دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌ده‌ره له به‌غدا و هه‌ولێر. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، كچه‌كه‌ی خستووه‌ته خوێندنی ئه‌هلی. روونی كرده‌وه كه له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، خوێندن و ژیان بۆ كورد له به‌غدا ئه‌سته‌م بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌و گرفته‌وه بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه به گرنگی ده‌زانن ئه‌و قوتابیانه به‌ناوی خۆیانه‌وه یاداشتێك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بكه‌ن، تا به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ كێشه‌كه‌یان.
دووپاتیشی كرده‌وه كه وه‌ك لیژنه‌ی پێوه‌ندیدار هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی