ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی زیاتر له 63 سه‌ربازی سوپای سووریای له ئیدلب ڕاگه‌یاند.
ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ئاڵۆزی زیاتریان كه‌وتووه‌ته نێوان
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له
توویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه 63 سه‌ربازی سوپای سووریایان له ئیدلب كوشتووه، پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، كوشتنی ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ی سووریای راگه‌یاندبوو.
ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب ئاڵۆزی زیاتریان كه‌وتووه‌ته نێوان، هاوكات به‌هۆی هێرشه‌كانی سووریا بۆ ئیدلب، زیاتر له 15 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رای گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر سووریا هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بكات زۆر به تووندی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.