سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانیش ڕای ده‌گه‌یه‌نن، كه زیاتر له حه‌وت كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كوژراون.
چوار ئه‌فسه‌ری ئێرانی و سێ ئه‌فسه‌ری سووریا كوژراون
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوبات،
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی جۆلانی دیمه‌شق. ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردووه كه هێزه‌كانی سوپای سووریا وه‌ڵامی ئه‌و بۆردمانه‌یان .
وه ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه، سه‌عات 11:45 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك موشه‌كی ئاراسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان له رۆژئاوای دیمه‌شق كردوه، راسته‌وخۆش له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانی سووریاوه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له‌موشه‌كه‌كانیش تێكشكێندراون.
له‌ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، چوار ئه‌فسه‌ری ئێرانی و سێ ئه‌فسه‌ری سووریا كوژراون.