ئاواره‌كانی سنووری خانه‌قین نیگه‌رانن له وه‌ستانی رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ناوچه‌كه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڕینی كاره‌با و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رز له‌سه‌ریان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌رده‌وام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهییه‌وه خه‌ڵكی ئاواره ده‌بێ
به‌شێك له ئاواره‌كانی سنووری خانه‌قین "وشه"یان له‌وه ئاگاداركرده‌وه، ماوه‌ی دوو رۆژه مامه‌ڵه‌كانیان راگیراوه به‌بیانوو نه‌بوونی ئینته‌رنێت و كاره‌با و پێداویستی تر له نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قین.
خه‌لیل عه‌بدولكه‌ریم نوێنه‌ری ئاواره‌كان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له گونده‌كانی خانه‌قینه‌وه به‌رده‌وام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهییه‌وه خه‌ڵكی ئاواره ده‌بێ بۆ سوودمه‌ندبوون له هاوكارییه‌كانی رێكخراوێك ئه‌و خه‌ڵكه به‌ڵگه‌ی ئاواره‌بوونی پێویسته، بۆیه نووسینگه‌یه‌كی كۆچ و كۆچبه‌ران له سنووره‌كه كراوه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه چه‌ند رۆژێكه ئه‌و نووسنگه‌یه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاواره‌كانی به‌ڕێوه نابات و چه‌ند بیانوویه‌كیان هه‌یه بۆ كار نه‌كردن.
لای خۆیه‌وه رائید قه‌ره‌لۆسی، به‌رپرسی كارگێری و دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سنووره‌كه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دۆسیه‌ی تایبه‌ت به ئاواره‌كان و به‌رێكخستنی كاروباری ئاواره‌كان و مامه‌ڵه‌كانیان چه‌ند رۆژێكه راگیراوه به‌هۆكاری بڕینی كاره‌بای نووسینگه‌كه‌مان له لایه‌ن كاره‌بای خانه‌قینه‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه ئینته‌رنێت و ئامێره‌كان به كاره‌با كار ده‌كات، ئێمه‌ش بۆدانه‌وه‌ی قه‌رزی پاره‌ی كاره‌با چه‌ندان جار سه‌رووی خۆمانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌بووه.
تا ئێسته ژماره‌یه‌ك ئاواره له سنووری خانه‌قین هه‌یه و سه‌رباری شه‌ری داعش به‌شێكیان به‌هۆی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاواره‌بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی