لاوێن ڕه‌حیمی فۆتۆگرافه‌ر /32 ساڵ/ خه‌ڵكی بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه وه‌ك ئاره‌زوو و خولیایه‌ك، ده‌یه‌وێ وێنه‌ی عه‌بدوڵا په‌شێوی شاعیر بگرێ.
لاوێن نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت كاری فۆتۆگرافی ده‌كات و تا ئێسته به‌گوته‌ی خۆی چه‌ندان وێنه‌ی سروشتی جوانی كوردستان‌م گرتووه. ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه "هه‌موو كارێكی هونه‌ریم پێ پیرۆزه به‌تایبه‌ت فۆتۆگرافی، چونكه له دنیای فۆتۆدا چاو زیاتر جوانییه‌كان ده‌بینێ، هه‌روه‌ها كاری فۆتۆ ئارامییه‌كی ته‌واوت پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ست به ته‌نیایی ناكه‌یت، له ڕێی فۆتۆوه له زمانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و سروشت ده‌گه‌یت".
ئه‌م كچه رۆژهه‌ڵاتییه یاده‌وه‌ری ئه‌وه‌ی ماوه كه یه‌كه‌م فۆتۆ كه چركاندویه‌تی گه‌ڵای زه‌ردی پایز بووه
ئه‌م كچه رۆژهه‌ڵاتییه یاده‌وه‌ری ئه‌وه‌ی ماوه كه یه‌كه‌م فۆتۆ كه چركاندویه‌تی گه‌ڵای زه‌ردی پایز بووه، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه هه‌موو فۆتۆكانی جوانن به‌لایه‌وه. بۆیه ده‌ڵێ "سه‌خته یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم، چونكه هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه گرتبێتم، هیوا و ئومێدم پێ ده‌به‌خشێت".
"فۆتۆكانم په‌یامی خۆشه‌ویستی و عه‌شق و جوانی و ژیان ده‌به‌خشن به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به عه‌شق و جوانییه‌وه ناژین و هه‌میشه له نائومێدیدان" ره‌حیمی وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه زۆر حه‌زم ده‌كرد له سه‌رده‌می چارلی چاپڵن بژیامایه و وێنه‌یه‌كیم بگرتایه، به‌ڵام ئێسته پێم خۆشه وێنه‌ی عه‌بدوڵا په‌شێوی شاعیر بگرم كه وه‌ك وێنه‌ی سروشت بێ له جوانییه‌كانی پاریس.
ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره تا ئێسته پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆی نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له تاران وێنه‌یه‌كی له باغی فیرده‌وس هاته هه‌ڵبژاردن و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه.
لاوێن ره‌حیمی له‌باره‌ی هه‌سته تایبه‌ته‌كانیشی له‌گه‌ڵ وێنه‌دا ده‌ڵێ "زۆر وێنه هه‌یه به‌رگه‌ی بینینی ناگرم و ده‌گریم، به‌ڵام وێنه‌ی كۆڵبه‌رێك له هه‌ورامان و ژنێكی كوردی به‌ساڵاچووی خه‌ڵكی پاڵنگان كه منداڵێكی له پشتی هه‌ڵگرتبوو، دڵی منی ته‌زاند".
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی