له پارێزگای سلێمانی به هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، نزیكه‌ی 10 كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه‌ی كۆڵان و گه‌ڕه‌گ و شه‌قامه‌كان هه‌ن. به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی كرێكار نابن و به‌پێی ستاندارد و كوالێتی كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانیان دابین ناكه‌ن. بۆیه ژماره‌یه‌ك له كرێكاره‌كان له‌و دۆخه ناڕازین و ده‌ڵێن، كه‌س له پشتیان نییه و مافه‌كانیان ناپارێزرێت.
كرێكارانی شاره‌وانی رۆژانه كه شه‌قام خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و زبڵی به‌رده‌رگه‌ی ماڵ و دامه‌زراوه‌كان ده‌گوازنه‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر ببن، بۆ رێگری له‌مه‌ش ده‌بێ جلوبه‌رگی تایبه‌ت له‌به‌ر بكه‌ن و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جی بكه‌ن.
له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، له دواوه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر سه‌رده‌كه‌ون
عومه‌ر محه‌مه‌د یه‌كێك له كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌یه كه پێی باش نه‌بوو ناوی كۆمپانیاكه‌ی ئاشكرا بكات، به"وشه"ی گوت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری بۆ ده‌كات، به ته‌واوی مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ ناكات، هه‌ر له سه‌لامه‌تیی كرێكار، دابینكردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت و گونجاو به‌پێی وه‌رزه‌كان.
عومه‌ر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه كۆمپانیاكه هه‌ندێك جار باشه و هه‌ندێك جار به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌یانه‌وێت. زیاتر ده‌ڵێت "ئێمه كرێكارین، كاره‌كه‌مان له هه‌موو كات و ڕۆژ و وه‌رزێكدایه، بۆیه پێویسته ته‌واوی مه‌رج و سه‌لامه‌تیمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به ئاسووده‌یی و بێ كێشه كاره‌كه‌مان بكه‌ین".
كرێكارێكی تر له كاتی پرسیاری په‌یامنێری "وشه"دا به تووڕه‌ییه‌كی پڕ له بێزارییه‌وه، باسی له‌وه ده‌كرد كه كۆمپانیاكان ئه‌گه‌ر وه‌ك مرۆڤ سه‌یری كرێكاری شاره‌وانییان بكردایه، به‌م شێوه‌یه له پشتی گه‌ڵابه و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر نه‌یانده‌گواستینه‌وه.
به‌گوته‌ی ئه‌و "له‌م وڵاته كه‌س بیر له مافی كرێكار ناكاته‌وه و ئه‌گه‌ر كرێكاریش قسه‌یه‌ك بكات و له‌سه‌ر مافی خۆی بێته وه‌ڵام، له‌وانه‌یه له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه و نان‌بڕاو بكرێت".
ئه‌و نیگه‌رانییه له كاتێكدایه له كوردستان سه‌ندیكای كرێكاران هه‌یه و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش لایه‌نی پێوه‌نداری ژیانی كرێكاره.
كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هاوڕای بۆچوونی كرێكاره‌كانه و به"وشه" ده‌ڵێ، هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه كه له‌ڕێی شاره‌وانییه‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵان له خۆڵ و خاشاك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت هه‌یه، ئیستیغلالی كرێكار ده‌كه‌ن و مه‌رجی سه‌لامه‌تیی و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌كانیان بۆ دابین ناكه‌ن.
كاسترۆ نایشارێته‌وه كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ده‌بێ مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
به‌شێك له كۆمپانیاكان پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجه ستاندارده نابن بۆ جلوبه‌رگی كرێكار، كه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك بێت له وه‌رزی زستان ئاو نه‌دات، كوالێتییان به‌رز بێت و پارچه‌قوماشی فسفۆڕیی له‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا ببینرێن و تووشی رووداو نه‌بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا زیاتر گوتی، كۆمپانیا هه‌یه جلوبه‌رگی كرێكاره‌كانی ستاندارد نین، له‌م زستانه‌دا ئاو ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه جله‌كانی ژێره‌وه‌یان ته‌ڕ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشی.
"گرفتێكی تری كرێكاره‌كانی پاككه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه له كاتی گواستنه‌وه‌یان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، له دواوه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر سه‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش دووره له به‌ها و ئیتیكی كار، پێویسته پاسی گواستنه‌وه بۆ كرێكار به‌كار بێت" كاسترۆ وای گوت.
ئه‌و كه خۆی به‌دواداچوونی بۆ گرفت و كێشه‌ی كرێكاری پاككه‌ره‌وه كردووه، دڵنیایی ده‌كات كه له سه‌ره‌تادا به‌شی هه‌ره‌زۆری كۆمپانیاكان مه‌رجه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد بۆ سه‌لامه‌تیی كرێكار، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئاگادار كرایه‌وه، ئێسته خه‌ریكن گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌موویان پابه‌ندبن.
له به‌رانبه‌ردا سه‌ڵاح بابان سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای هه‌رێم بۆ پاككردنه‌وه، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه كۆمپانیاكه‌یان تاكه كۆمپانیایه به‌شێوه‌ی ڕێك‌وپێك و به ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێویستیی كرێكار، كاری ڕۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و هه‌موو مانگێك ته‌واوی پۆشاك و جلوبه‌رگه تایبه‌ته‌كانی كرێكار ده‌گۆڕن.
زیاتر گوتی، "جلوبه‌رگی كرێكارمان هه‌موو مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تیی تێدایه، ئێسته كه وه‌رزی بارانه جلوبه‌رگه‌كان به كوالێتین و ئاو ناده‌ن، ته‌واوی كرێكاره‌كانیش پابه‌ند كراون به‌وه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگانه بپۆشن".
به‌گوته‌ی بابان، ژماره‌یه‌ك پاس دابین كراون بۆ كرێكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بگوازرێنه‌وه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌و مه‌رج و ڕێنوێنییانه‌ی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا بۆیان دیاری كراوه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو خزمه‌ت به‌و كرێكارانه ده‌كه‌ن كه كاریان بۆ ده‌كه‌ن. ژماره‌ی كرێكاره‌كانی كۆمپانیاكه‌ی سه‌ڵاح بابان، 300 كرێكاره و شوێنی مانه‌وه و نانخواردنیان به‌پێی مه‌رجه‌كانه.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی