دابەشكردنی مووچەی سبەی راگەیەنرا

:: AM:09:06:15/02/2020 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت، ناوەڕاست و كۆتایی ئەم هەفتەیەش دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی شوبات، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، سبەی یەكشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ناوەڕاست و كۆتایی ئەم هەفتەیەش خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم شوێنەكان بڵاو دەكرێتەوە.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی، پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن دەبەستێت.

هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت 

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 14453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌