له رۆژى ڤالانتاین پیاوێكى رووسى 16 تانك له شێوه‌ى دڵ رێك ده‌خات و له ناو تانكه‌كان داواى هاوسه‌رگیرى له یاره‌كه‌ى ده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا دنیس كاسزانتریڤ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستى ئهلكساندراى خۆشه‌ویستى گرتووه و به‌چاوى نوقاوه‌وه به‌ره‌و ناو دڵێكى ده‌بات و داواى هاوسه‌رگیرى لێ ده‌كات.
16 تانكى سوپاى بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به‌كارهێناوه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ئه‌و دڵه‌ى كێشراوه له تانكى رووسى جۆرى "تى 72 وبى 3" پێكهاتووه، دنیس كه خۆى ئه‌فسه‌رى سوپایه 16 تانكى كۆ كردووه‌ته‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆیه‌كه ده‌ركه‌وێت، ئه‌و تانكانه له ناو به‌فر شێوه‌ى دڵ ده‌كێشن.
ئه‌فسه‌ره‌كه چه‌پكێك گوڵى سوورى به ده‌سته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ و داواى هاوسه‌رگیرى له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌كات.
به ئه‌لكساندرا ده‌ڵێ "ئێمه ماوه‌یه‌كى درێژه به یهكهوهین، زۆر بارودۆخى ئه‌سته‌ممان تێپه‌ڕاندووه، شووم پێ بكه".
كچه‌كه‌یش به سه‌رله‌قاندن به پێشنیازه‌كه رازى ده‌بێت.
له‌باره‌ی تانكهكانیش كچه‌كه ده‌ڵێ، "تا ئێسته نازانم چ رووى دا، ئه‌وه‌ى رووى دا هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو".
ئه‌فسه‌ره دڵدارهكه ئه‌و تانكانهى به كار هێناوه كه له سه‌ربازگه‌یه‌كى نزیك مۆسكۆ جێگیر كراون و بڕیاره له مانگى ئایارى داهاتوو له مانۆڕێكى سه‌ربازى به‌شدارى بكه‌ن.