به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى فرانس پرێس پێشبینى ده‌كرێت خه‌ڵكێكى زۆر له ئێران بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكه‌ن و پارێزگاران جارێكى تر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر په‌رله‌مان بسه‌پێنن.
بانگه‌شه بۆ ده‌نگده‌رانى ئێران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌نگ بده‌ن، كه له 21ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارێزگاران بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه و له‌گه‌ڵ زیادبوونى گوشار به‌سه‌ر حه‌سه‌ن رۆحانى كه له بنه‌ڕه‌دا خۆى رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى شوبات له راپۆرتێكدا ئاژانسى
فڕانس پرێس باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌و ده‌نگدانه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئێران به‌هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه ئابوورییه‌كه‌ى خنكاوه. هه‌روه‌ها تاران چه‌ند مانگێكه له‌وه زۆر نزیكه له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌وێته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زۆربه‌ى ئێرانییه‌كان بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
جگه له‌مه‌یش له ناوخۆ چه‌ندان خۆپێشاندانى به‌خۆییه‌وه بینوه كه دوایین خۆپێشاندانه به‌هۆى گرانبوونى نرخى به‌نزین بوو.
به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا حه‌وت هه‌زار و 296 كاندید كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى 290 كورسى په‌رله‌مان، ئه‌م ژماره‌یه‌یش دواى ئه‌وه دێت ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌ستوور كه پارێزگاران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه،حه‌وت هه‌زار و 148 ناوى تریان به بیانووى جیاجیا ره‌ت كرده‌وه.
له كۆتایى مانگى كانوونى دووه‌م حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمار هۆشداری دایه له‌وه‌ى "دیموكراسى" له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه بوو كه ئه‌نجوومه‌نى چاودێى ده‌ستوور هه‌زاران ناوى ره‌ت كرده‌وه كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه كاندید كردبوو، زۆربه‌شیان سه‌ر به هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدار بوو كه له میانڕه‌و و ریفۆرمخوازه‌كان پێكهاتووه، ئاژانسى فڕانس پرێس رۆحانى به میانڕه‌و وه‌سف ده‌كات.
فه‌رهاد قوربانپوورى رۆژنامه‌نووس له لێدوانێكى بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ "پرۆسه‌ى سڕینه‌وه‌ى كاندیده‌كان پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه" ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م كاره هۆكارێكه بۆ بێ ئومێدى ده‌نگده‌ران، دواتر ده‌ڵێ "جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ئه‌وه بوو، هاووڵاتییان بڕوایان به‌وه هه‌بوو ده‌نگدانیان ده‌بێته خۆى جێبه‌جێكردنى چاكسازییه‌كان". دواتر گوتى "ئه‌م ئومێده له لاى زۆربه‌ى ئێرانییه‌كان نه‌ماوه".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و خووله‌ى په‌رله‌مان له ریفۆرمخوازه‌كانن، كه‌چى خه‌ڵك پێیانوایه هیچ شتێك نه‌كراوه شایه‌نى باسكردن بێت، ته‌واوى خه‌ڵك به‌وه گه‌یشتوون كه ده‌نگیان هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ى چاودێرانى سیاسى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى كه ده‌نگیان به رۆحانى دابوو، پێشبینى ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنى 21ى شوبات ده‌نگ نه‌ده‌ن.
مسته‌فا حه‌میدى/37 ساڵ/ و فرۆشیار له دوكانێكى تاران، بۆ فڕانس پرێس باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌نگ نادا، چونكه بێ ئومێد بووه، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى سیاسییه‌كان به به‌ڵێنى خۆیان و هۆكارى خراپى بارى ئابوورى هه‌ست ده‌كات ده‌نگدانى ئه‌وان هیچ به‌هایه‌كى نه‌ماوه.
مورته‌زا جابرى كه كه‌سێكى تره له تاران ده‌ڵێ "هه‌موو جارێك ده‌نگ ده‌ده‌ین، بابه‌ته‌كان باشتر نابێت، به‌ڵكو خراپتر ده‌بێت". فرانس پرێس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له میانه‌ى راپۆرته‌كه‌ى خه‌ڵكێكى زۆر ره‌خنه‌یان له خراپى حكومڕانى گرتووه.
حه‌سه‌ن رۆحانى له ساڵى 2013 و دواتر له 2017 بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵێنى دا زیاتر ئازادى تاكه‌كه‌سى و كۆمه‌ڵایه‌تى به خه‌ڵك بدات و بۆ ئێرانییه‌كان دووپاتى كرده‌وه له نزیكبوونه‌وه‌یان له رۆژئاوا سوودمه‌ند ده‌بن.
حه‌سه‌ن رۆحانى یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران بوو كه له ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ زلهێزانى دنیا واژوو كرد. كه ئه‌مه‌یش ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بوو بۆ ئێران. كه‌چى ئێسته ئه‌م رێككه‌وتنه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و له ساڵى 2018وه ئه‌مه‌ریكا لێى كشاوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه.
له لایه‌كى تره‌وه له ناوه‌ڕاستى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى ئێرانى گرته‌وه، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاوى نرخى به‌نزین، دواتر خۆپێشاندانه‌كه سه‌ركوت كرا، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له‌م خۆپێشاندانه 304 كه‌س كوژراون.
دواتریش كۆمه‌ڵێك رووداوى تر به‌سه‌ر ئێران هات، كه هیچیان له به‌رژوه‌ندى ئێران نه‌بوو. له‌وانه له سه‌ره‌تاى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له عێراق به هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
تا ئێسته زیاتر له حه‌وت هه‌زار كاندید دوورخراونه‌ته‌وه
دواتر ئێران هه‌وڵى دا له تۆڵه‌ى كوشتنى سلێمانى زه‌برێك له ئه‌مه‌ریكا بدات و بۆیه شه‌وێك هێرشى كرده چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه‌چى له‌م شه‌ودا مووشه‌كێكى سوپاى پاسداران به‌ر فرۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى كه‌وت له ئاسمانى ئێران، ئه‌مه‌یش بارودۆخى ئێرانى خراپتر كرد.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن له بارودۆخێكى وه‌ها هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت جیاوازییه‌كى زۆرى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ده‌بێت.
فرانس پرێس له راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵى له نه‌بوونى ركابه‌رى راسته‌قینه پێشبینى ده‌كرێ پارێزگاران جارێكى تر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان به‌ده‌سته‌وه بگرن، هه‌رچه‌نده ئێسته په‌رله‌مان په‌راوێز خراوه به‌ڵام له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتنى ئه‌وانى ئه‌ركى رۆحانى ئاڵۆزتر بكات.