شاجوانی ئه‌ڵمانیا بۆ ساڵی 2020 دەستنیشان کرا و به پێچه‌وانه‌ی رابردوو، ئه‌مساڵ سه‌رجه‌می لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ژن بوون، شاجوان خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی فرۆشتنی جلوبه‌رگه و منداڵێكیشی هه‌یه.
تەمەنی 35 ساڵانە و هاوسەرگیری کردووە و منداڵێکی هەیە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فون هازه‌ی وه‌ك شاجوانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستنیشان كرا و به‌پێچه‌وانه‌ی 93 ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌رجه‌میان ژن بوون.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه له نێوان به‌ربژێرانی 16 پارێزگای ئه‌ڵمانیا، لیۆنی شارلۆتی فون هازه‌ی 35 ساڵانیان له شاری كیڵی باكوری ئه‌ڵمانیا وه‌ك شاجوانی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
ئه‌و شاجوانه خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئینته‌رنێتی فرۆشتنی پۆشاكه و هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵێكی هه‌یه، لیژنه‌ی دادوه‌ران رایان گه‌یاندووه، ئه‌مساڵ جوانی به رواڵه‌تمان نه‌كردووه‌ته بنه‌ما، به‌ڵكو كه‌سایه‌تی به‌ربژێره‌كانمان به‌لاوه گرنگ بووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی بده‌ین.
له ئه‌ڵمانیا زیاتر له حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س خۆیان بۆ شاجوانی وڵاته‌كه‌یان ناونووس كردبوو و له ناویاندا 16 كه‌س بۆ قۆناغی كۆتایی هاتنه هه‌ڵبژاردن، له دوا قۆناغدا لیۆنی شارلۆتی فون هازه‌ی وه‌ك شاجوانی ئه‌ڵمانیا هاته هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و شاجوانه نوێیه‌ی ئه‌ڵمانیا به دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، ده‌مه‌وێ به كه‌سایه‌تی و حورمه‌ته‌وه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ڵمانیا بكه‌م بۆ ساڵی 2020 و رێز و شكۆی وڵاته‌كه‌م پیشانی دنیا بده‌م.