پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری ڕووداوێكی كوشتن له هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه كه سه‌عات پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌كوا پارك ڕوویداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، عه‌مید دلێر نه‌جاڕ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، سه‌عات پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پاركی (ئه‌كوا پارك) له هه‌ولێر، ده‌مه‌قاڵێ له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست ده‌بێت و دواتر ته‌قه ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك ده‌كوژرێت و سێ كه‌سی تریش بریندار ده‌بن.
ئه‌و كه‌سانه دیاری كراون كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌ڵێت، تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی تاوان و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد. دووپات ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و كه‌سانه دیاری كراون كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و له‌ماوه‌ی حه‌وت سه‌عاتدا ڕاده‌ستی دادگا كران".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێ، دوو تۆمه‌تبار تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجاداوه و یه‌كێكیان به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوهیشدا هاووڵاتییه‌ك به ناوی (هاوڕێ مه‌حموود قادر) كوژراوه و هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی تریش به ناوه‌كانی (هێژا عوسمان جه‌میل) و (ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحه‌دین ته‌ها)، بریندار بوون.
" تۆمه‌تباران (ش.ع.م) له‌گه‌ڵ (گ.ق.م)، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌پێی ماده‌ی (406) له یاسای سزادان، به‌ند كراون" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر وا ده‌ڵێ.