له میانه‌ى ئاماده‌بوونى له كۆنفرانسى میونشن بۆ ئاسایشى دنیا، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ میدیا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه و هه‌ندێك زانیارى له باره‌ى داعشه‌وه به میدیاكان داوه، بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى راسته‌قینه‌ى داعش به دنیا بدات، یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كان سه‌باره‌ت به زانیارییه‌كانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت ده‌ڵێ "راستییه‌كى بێزاركه‌ر له‌باره‌ى داعشه‌وه".
وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێكه مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كۆمه‌ڵێك دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كردووه، چه‌ند دیمانه‌یه‌كیشى له‌گه‌ڵ میدیا به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه، له‌وانه رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست" و گۆڤارى "ئيتلانتیك" دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت كردووه، دواتریش ماڵپه‌ڕه‌كانى تر‌ى دنیا به زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى ناوه‌ڕۆكى دیمانه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
مه‌سروور بارزانى : كوژرانى سه‌رۆكى داعش كاریگه‌رى به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى گرووپه‌كه نه‌بووه".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆنگره‌ى میونشن ساڵانه بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێكى زۆرى دیمانه‌كان تایبه‌ت كراون به قسه‌كردن له‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش، چونكه له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوودا داعش گه‌وره‌ترین كاره‌ساتى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروست كردبوو.
دوو میدیاكه له ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى زانیارییه‌كانى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ خوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكى و رۆژئاواى روون بكه‌نه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مه‌سروور بارزانى له رابردوودا خۆى سه‌ركرده‌یه‌كى ئاسایش بووه و كوردیش له شه‌ڕى داعش له ریزى پێشه‌وه‌ى هاویه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بووه.
گۆڤارى ئیتلانتیك "
theatlantic" دیمانه‌كه‌ى به‌م ناونیشانه ده‌ست پێ كردووه "راستییه‌كى بێزاركه‌ر له‌باره‌ى داعشه‌وه". دواتر به‌ر له‌وه‌ى باس له زانیارییه‌كانى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بكات، ئیتلانتیك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان كه‌سێكى ناسراوه، ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى داعشه‌وه و له ریزى پێشه‌وه‌ى جه‌نگه‌كه بووه، ئێسته‌یش سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه. مه‌سروور بارزانى هاوپه‌یمانێكى ئه‌مه‌ریكى كاریگه‌ر بووه له جه‌نگى دژى داعش و هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین به‌رپرسى ئاسایش بووه له هه‌رێمى كوردستانى عێراق كه ئه‌و هه‌رێمه شێوه سه‌ربه‌خۆیه‌وه. جه‌نگاوه‌رانى كورد كه به پێشمه‌رگه ده‌ناسرێن له ساڵى 2014 وه به‌رگرییان له خاكه‌كه‌ى خۆیان كردووه.
دواى ئه‌و بیرهێنانه‌وه و وه‌سفه‌ى سه‌ره‌وه بۆ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و پێشمه‌رگه ماڵپه‌ڕى ئیتلانتیك باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى پێى گوتوون "داعش هێشتا وه‌كو خۆى ماوه". دواتر ئاماژه‌ى بۆ ته‌واوى قسه‌كانى مه‌سروور بارزانى كردووه و ده‌ڵێ "راسته داعش زۆرێك له سه‌ركرده‌كانى خۆى له ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه ئه‌زموونى زیاتر له كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به‌ده‌ست بهێنن، كه نابێت به كه‌م سه‌یرى تواناى ئێسته‌ى ئه‌وان بكرێت".
له‌به‌شێكى تر‌ى دیمانه‌كه ئیتلانتیك باس له‌وه ده‌كات، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندوون، رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێشتا 20 هه‌زار چه‌كدارى له عێراق و سووریا هه‌یه و رۆژانه 60 كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه كردووه، هێشتا ئه‌و هۆكارانه ماون كه له عێراق هۆكارى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوون، له نموونه‌ى كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. مه‌سروور بارزانى بۆ گۆڤاره‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌سته‌مه بێ له‌ناوبردنى ئه‌و هۆكارانه رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوبچێت.
به هه‌مانشێوه‌ى ئیتلانتیك رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مه‌ریكى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه و ناونیشانى دیمانه‌كه به گوته‌یه‌كى بارزانى ده‌ست پێ ده‌كات كه ده‌ڵێ "كوژرانى سه‌رۆكى داعش كاریگه‌رى به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى گرووپه‌كه نه‌بووه".
له‌سه‌ره‌تاى دیمانه‌كه‌ى
واشنتن پۆست ده‌ڵێ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ كوژرانى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى داعش كاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى رێككخراوه‌كه نه‌بووه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات مه‌سروور بارزانى هۆشدارى له گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات رێكخراوه‌كه خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌كانیان له باكور و رۆژئاواى عێراق ئه‌نجام بده‌ن. واشنتن پۆست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ستافى رۆژنامه‌كه له په‌راوێزى كۆنگره‌ى میونشن دیمانه‌كه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانى كردووه.
واشنتن پوست: مه‌سروور بارزانى هۆشدارى له ده‌ركه‌وتنه‌وه داعش ده‌دات
دواتریش واشنتن پۆست ده‌ڵێ، مه‌سروور بارزانى باسى له‌وه كردووه له كاتى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر داعش هه‌یه. واشنتن پۆست ده‌ڵێ، هۆشدارییه‌كانى مه‌سروور بارزانى له كاتێكدا دێت، حكوومه‌ته‌كه‌یشى هه‌وڵ ده‌دات هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێنینه‌وه.
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مه‌سروور بارزانى پێیوایه ده‌بێت هه‌موو كۆششه‌كان بۆ له ناوبردنى داعش بێت. بۆیه كاتێك باس له كوژرانى قاسم سلێمانى و ململانێى ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات ده‌ڵێ" به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هه‌ر گرژییه‌ك له ناوچه‌كه بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه هاوكار نابێت، ئێمه هیوامان وایه زیاتر سه‌رنج بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بێت له ناوچه‌كه".