خێزان به‌گرنگترین یه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت و به یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى مرۆڤ داده‌نرێت، بۆیه توێژه‌رانى كۆمه‌ڵناسى بایه‌خێكى زۆر به پاراستنى خێزان ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیرى خێزان بدۆزنه‌وه.
خێزانه ئه‌و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه به بنه‌ماى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگا داده‌نرێت، پێشتر له لایه‌ن چه‌ندان فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده‌وه به ده‌وڵه‌تى بچووك وه‌سف كراوه و ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌وڵه‌تیش وه‌ك خێزانێكى گه‌وره پێشندراوه. مه‌به‌ستى بیرمه‌ندان له‌مه‌یش ئه‌وه بووه دووپات له‌سه‌ر گرنگى خێزان و چۆنییه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى بكه‌نه‌وه.
دایك و باوك به‌رپرسن له ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یان
چونكه به‌ڕێوه‌بردنى دروست وا ده‌كات خێزان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه دووربێت و سه‌قامگیر بێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌بردنى خێزان به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌تووانه هۆكارێكه بۆ سه‌قامگیربوونى خێزان. به‌ر له‌وه‌ى باس له هۆكاره‌كانى پاراستنى خێزان بكه‌ین ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت، ده‌بێت ئه‌وه روون بكرێته‌وه، كاتێك باس له به‌ڕێوه‌بردنى خێزان ده‌كرێت مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كرده‌یه‌كى كارگێرى له‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست ره‌چاوكردنى ره‌هه‌نده‌كانى ژیانى خێزاندارییه، له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسووده‌یى ده‌روونى و كامه‌رانى و ئابوورییه‌وه.
كۆمه‌ڵناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ڵپه‌ى مرۆڤ بۆ كاركردن و په‌یداكردنى پاره له هه‌موو كاتێك زیاتر خێزانى ئه‌مڕۆ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه دایه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یش به ماناى ئه‌وه دێت ئه‌ندامه‌كانى خێزان كه له دایك و باوك و منداڵه‌كانى پێكدێن له‌یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و به‌هۆى ناكۆكییه‌ك و جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌ژین.
دواتر ره‌نگه پرسیارى ئه‌وه بكه‌ین بۆچى گرنگه خێزان سه‌قامگیر بێت؟ كۆمه‌ڵناسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كاتێك خێزان سه‌قامگیر ده‌بێت ئه‌وا ئه‌ندامه‌كانى هه‌ست به ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌یان به دروستى به‌ڕێوه ده‌چێت، دوور ده‌بن له لادانى كۆمه‌ڵایه‌تى، ژیانێكى سه‌قامگیریان ده‌بێت كه زۆرجاریش ژیانى سه‌قامگیرى زه‌وینه‌ى داهێنه‌رانه بۆ ئه‌ندامه‌كانى ده‌ره‌خسێنێت.
ئه‌گه‌ر ئێسته له ماڵپه‌ڕه‌كان به‌دواى
"هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى خێزان" بگه‌ڕێیت ئه‌وا ده‌یان و سه‌تان لاپه‌ڕه ده‌دۆزیته‌وه، لێره‌دا به كورتى ئاماژه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆى سه‌قامگیرى خێزان:
یه‌كه‌م: ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى باش له ناو ماڵدا، جیا له دابینكردنى شوێن و رێى گونجاو بۆ ژیان، زیاتر مه‌به‌ست ره‌خساندنى كه‌شێكى خێزانییه كه ئه‌مه‌یش به پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌ستۆى دایك و باوك ده‌وه‌ستێته‌وه. خاڵی گرنگ له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه وا له ئه‌ندامانى خێزان بكرێت حه‌ز به ماڵه‌وه بكه‌ن دواى ته‌واو بوونى كار‌و ئه‌ركه‌كانیان.
دووه‌م: بایه‌خدان به بۆنه‌كانى خێزان وه‌ك جه‌ژنى له‌دایكبوونى ئه‌ندامانى خێزان و جه‌ژنى هاوسه‌رگیرى دایك و باوك و هه‌ر ئه‌ندامێكى تر‌ى خێزان و بۆنه‌كانى تر‌ى وه‌ك سه‌ركه‌وتن له خوێندن و به‌ده‌ستهێنانى قازانجی زۆرى هه‌ر ئه‌ندامێك. بۆ نموونه ده‌كرێت كاتێك یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه قازانجێكى مادى ده‌كات بۆنه‌یه‌ك رێكبخرێت، یان ئه‌و كاته‌ى یه‌كێكیان له خوێندن پله‌یه‌كى نایاب به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
سێیه‌م: بایه‌خدان به سفره‌ى ماڵ: تا ده‌كرێت رۆتینى خواردنى سفره‌ى ماڵ له ناو خێزاندا پێڕه‌و بكرێت باشتره، چونكه له‌و كاته‌دا خێزان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه ره‌نگه به‌هۆى شێوازى سه‌رده‌میانه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌توانرێت له هه‌ر سێ ژه‌مى سه‌ره‌كى ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزان له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر سفره ئاماده بن، به‌ڵام ده‌كرێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه یه‌ك ژه‌مى سه‌ره‌كى پێكه‌وه بن، یان دانیشتنى ئێواران بكرێت به نه‌ریت.
به‌هۆى ته‌كنه‌لۆجیا و هه‌ڵپه‌ى كاركردن زۆربه‌ى خێزانه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه
چواره‌م: دڵنه‌وایى یه‌كتر: گرنگه ئه‌ندامانى خێزان به ته‌نگ كه‌موكوڕییه‌كانى یه‌كتره‌وه بن و باسى كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و له دانیشتنى ئێواره و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر خوان به هێمنى پێشنیاز به یه‌كتر بده‌ن.
پێنجه‌م: مه‌رج نییه دانیشتنى ئێواران بكرێت به وانه‌ى ئامۆژگارى: هه‌ندێك له دایك و باوكان و گه‌وره‌كانى تر‌ى خێزان وه‌ك باپیره و داپیره كۆبوونه‌وه‌ى ئێوارانى خێزان ده‌كه‌ن به هه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌یان ئامۆژگارى به ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یان بده‌ن و سه‌رزه‌نشتى هه‌ندێكیان بكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه. راسته خێزان به‌وه ده‌پارێزرێت گه‌وره‌كان ئه‌زموونى ئه‌رێنى خۆیان به بچووك و گه‌نجه‌كان بده‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام ئامۆژگارى وشك وا ده‌كات هه‌ندێكیان خۆیان له‌م جۆره دانیشتنانه بدزنه‌وه، به تایبه‌تى ئێسته كه ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌م خۆدزینه‌وه‌ى ئاسان كردووه.
شه‌شه‌م: فراوانكردنى پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: زۆرجار پێویسته بازنه‌ى پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فراوان بكرێت و ته‌نیا له پێوه‌ندى ناو یه‌ك خێزان قه‌تیس نه‌كرێت، بۆیه پێویسته ده‌كات پارێزگارى له خزمایه‌تى بكرێت و گه‌شه‌ى پێ بدرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه هۆشیارى ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌م تێكه‌ڵاوییه هه‌ندێكى به‌ها و پیرۆزیى پێوه‌ندى خێزانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن و به‌هۆى پاڵنه‌رى لاساییه‌وه فێرى هه‌ندێك نه‌ریتى خراپ نه‌بن.