عێراق له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واو دڵنیابوویه‌وه، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پشكنین بۆ كه‌س ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كه له شاری وهانی چینه‌وه گه‌ڕانه‌وه ئه‌مڕۆ ماوه‌ی هێشتنه‌وه‌یان له ژێرچاودێریدا له‌لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕی پزیشكی ته‌واو بوو و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف پشكنینه‌كانیان بۆ هاووڵاتییانی بیانی وه‌ستاندووه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی شوبات، هیشام ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له شاری وهانی چینه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق كه له 14 هاووڵاتیی پێكهاتبوون، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
زیاتر گوتی، پشكنینی ته‌واو بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كان كراوه، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و نه‌جه‌ف پشكنینه‌كانیان بۆ هاووڵاتییانی بیانی وه‌ستاندووه ئه‌مه‌یش ترسناكترین بڕیاره.
ڕوونی كرده‌وه، له عێراق هیچ كه‌سێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه و كه‌شوهه‌وای عێراق زۆر له‌بار نییه بۆ گه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێكه له ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كان له چه‌ند مانگێكه له چین بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته هه‌زاران كه‌سی گرتووه‌ته‌وه و سه‌تان كه‌سی كوشتووه، هاوكات سه‌ری هه‌موو سه‌عاتێك ئاماره‌كانی مردن به‌هۆی كۆرۆنا زیاتر به‌رز ده‌بنه‌وه.