ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای ده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌رێمیش به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه تووشی دڵه‌راوكێ بوون و داهاتی سنووره‌كه‌یش له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی شوبات، نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نه‌ك له‌سه‌ر سلێمانی، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری به‌سه‌ر دۆخی سایكۆلۆجی خه‌ڵكه‌وه دروست كردووه.
دۆخی یه‌كێتی خراپه، سه‌ركرده‌كانیان له ملانێدان
ڕوونیشی كرده‌وه كه دۆخی یه‌كێتی خراپه، سه‌ركرده‌كانیان له ملانێدان و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت زۆرترین پۆست بۆخۆی به ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، حزبه‌كانی هه‌رێم نازانن له‌گه‌ڵ كام باڵه‌ی یه‌كێتی كۆ ببنه‌وه، سه‌ركردایه‌تیه‌ك یان سه‌رۆكێكیان نییه و جارێكی تر كێشه‌ن بۆ كوردستان.
سه‌ركرده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له خاڵه سنوورییه‌كان كه‌وتووه‌نه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆخۆیان، به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌م سنووره به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
لێدوانه‌كه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئاشكرا كرابوو، غازی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگی و مه‌حموود سه‌نگاوییه ده‌دزرێ، بۆیه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕێگریان له گواستنه‌وه‌ی غازه‌كه بۆ هه‌ولێر و شاره‌كانی تر ده‌كرد. هاوكات تا ئێسته ململانێییه‌كانی ئه‌و حزبه به‌رده‌وامه له‌كاتێكدا كۆنگره‌یان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ست.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا