پۆلیسی ناوچه‌ی مۆنتیگرۆی ویلایه‌تی مه‌ریلاندی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، به تۆمه‌تی كوشتن، كچی جۆن نیگرۆپۆنتی سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌وره دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكایان گرتووه، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌ڵگه و گومانه‌كان دووپات له‌سه‌ر تاوانباربوونی كچه‌كه‌ی نیگرۆپۆنتی ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیس هاتووه، كه كوشتنی یوسف راسموسن /ته‌مه‌ن 24 ساڵ/ به ته‌واوی پێوه‌ندی به سۆفیا نیگرۆپۆنتی /ته‌مه‌ن 27 ساڵ/ی كچی سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
ئاماژه‌ی داوه، كه كچه‌كه‌ی نیگرۆپۆنتی له شوێنی ڕووداوه‌كه گیراوه و له‌گه‌ڵ كوژراویش گفتوگۆ و ناسیاویان هه‌بووه، هاوڕێیه‌كی هه‌ردووكیشیان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ددانی به‌وه‌دا ناوه، كه هه‌ردووكیان ڕێژه‌یه‌كی زۆری كهوولیان خواردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوو بدات و دواتریش بووه‌ته شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان.
هیچ چاوپۆشییهك ناكرێ و به‌گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێ
پۆلیس دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه یاساكان له‌سه‌رووی هه‌موو كهسێكهوهن، به‌وهۆیه‌وه كچه‌كه ئێسته له گرتووخانه‌یه و لێكۆڵه‌رانیش به‌رده‌وامن له به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتری ڕووداوه‌كه و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌كان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر تا به گوێره‌ی یاسا بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بدرێت.
نیگرۆپۆنتی پێشتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له هیندۆراس و مه‌كسیك و فلیپین بووه وپاشان بووه‌ته باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دواجاریش باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق، جیا له‌وه‌ی پێشتر له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تی كردووه.