دوای ئه‌وه‌ی ماكرۆن یاریده‌ده‌رێكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس كاندید كرد، به‌ڵام بلاوبوونه‌وه‌ی ئابڕووچوونێكی سێكسی شه‌رمه‌زاری كرد و ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و ئێسته‌یش پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به فه‌رمی بووه به كاندیدی حزبه‌كه‌ی ماكرۆن.
بنیامین گریفۆ یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودی ماكرۆنه‌وه كاندید كرا تا به‌شداری له كێبه‌ركێی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی پاریس بكات، كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه بڵاوبووه‌وه، وێنه‌ی ڕووتی خۆی بۆ ژنێك ناردووه، تووشی ئابڕووچوونێكی گه‌وره بوو و ماكرۆنیشی به‌وهۆیه‌وه شه‌رمه‌زار كردووه.
وێنه‌ی ڕووتی خۆی بۆ ژنان ناردووه
حزبه‌كه‌ی
ماكرۆن بۆ ڕێگری له شكستهێنان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی پاریس، وه‌ك جێگره‌وه، ئاگنیس بیزۆنی ته‌مه‌ن 58 ساڵ و وه‌زیری ته‌ندروستی بووه‌ته كاندیدی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس.
بیزۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و ڕێگریكردن له گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له فڕه‌نسا ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پشتیوانی ته‌واوه‌تی بكرێ و دووباره پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس بكه‌وێته ده‌ست حزبه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه و میدیاكانیش به مانشێتی ئابڕووچوونێكی سێكسی، چانسی پزیشكێكی بۆ گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پاریس نزیككردووه‌ته‌وه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده سێكسییه ئابڕووبه‌ره‌كه‌ی بنیامین ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ی توندیش به‌وهۆیه‌وه له ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ده‌گیرێت.