وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه محه‌مه‌د عه‌لاوی توانیویه‌تی كاندیدی 11 وه‌زاره‌ت له سه‌ربه‌خۆكان به پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه و كابینه وه‌زارییه‌كه‌یشی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م به 11 وه‌زیر ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، تیمی عه‌لاوی بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ناوی پێنج كاندیدیان خسته به‌رده‌م محه‌مه‌د عه‌لاوی و ئه‌ویش به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و به پشتیوانی ئه‌وان له نێو كاندیده سه‌ربه‌خۆكان توانیویه‌تی 11 وه‌زاره‌ت یه‌كلایی بكاته‌وه.
زیاتر گوتی،
عه‌لاوی به‌م شێوازه توانیویه‌تی 11 وه‌زاره‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه‌یش له هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌ر له ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی ده‌ستووری كه ماوه‌ی 30 ڕۆژه، كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی به‌م 11 وه‌زیره‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، تا متمانه‌یان پێ بدرێت.
وه‌زاره‌ته‌كانی تر دوای متمانه‌پێدانی كابینه له‌سه‌ریان ڕێككه‌وتن ده‌كرێ
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و سیاسه‌تكاره هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی تریش كاندیدی زۆر كۆكراونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له پشكی كورد و سوننه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕازیبوونی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه، پۆسته‌كانیان به به‌تاڵی ده‌هێلرێته‌وه و دواتر عه‌لاوی به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و پۆسته‌كان پڕ ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده له میدیاكان ناوی زۆر كه‌سایه‌تی بڵاوكرایه‌وه، كه پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام كه‌سانی نزیك له عه‌لاوی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌یش سه‌ركۆمار عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپارد، بۆیه به‌ر له كۆتاییهاتنی مانگی شوبات/فێبرایه‌ریش به گوێره‌ی ماوه‌ی ده‌ستووریی دیارییكرا، پێویسته عه‌لاوی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات.