سبەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت

:: AM:09:08:17/02/2020 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەش بكرێت، دوای گەیشتنی پارەكەی بەغدا، لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ئاشكرا دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی شوبات، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، سبەی سێشەم مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان بۆ مانگی چواری ساڵی ڕابردوو دابەش دەكرێت .

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەم هەفتەیەش خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم شوێنەكان بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەیش دوای هاتنی پارەكەی بەغدا.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، دوای تەنگژەی دارایی پشت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن، دەبەستێت.

عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت 
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.




وشە - رامیار جەواد