وێنە.. ئاگرێك لە هەولێر كەوتەوە و كەسێك گیانی لە دەست دا

:: PM:01:30:17/02/2020 ‌
شەوی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لە گەڕەكێكی هەولێر، كەسێك گیانی لە دەست دا كە تەمەنی 83 ساڵە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، شەوی ڕابردوو ئاگرێك لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر كەوتەوە، بەهۆی ئاگرەكەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی شوبات، "وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پێوەندی بە چەندان لایەن كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكانیان نەدایەوە.

لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی بەساڵاچووی تەمەن 83 ساڵ
نیهاد نەوزاد ئەفسەری پۆلیس ڕای گەیاندووە، شەوی رابردوو سەعات 12ی شەو ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەکی كەوتەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكی بەساڵاچووی تەمەن 83 ساڵ.

ئەو ئاگركەوتنەوەیە لە كاتێكدایە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، هاووڵاتییان زۆرجار ئامێرەكانی گەرمكەرەوە تا  بەیانی بە پێكراوی جێدەهێڵن، ئەوەیش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.










وشە - رامیار جەواد