دواجار یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سیستمی هاوسه‌رۆكی له پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی جێگیر كرد، به پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنی باڵه‌كانی له‌ناو كۆنگره، بافڵ و لاهوور تاڵه‌بانی ده‌بنه هاوسه‌رۆك. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێ، كێشه‌كان ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵام چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به ناڕه‌زایی به‌رهه‌م ساڵح ده‌ددات.
رۆژى شه‌مووی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بوونه‌وه و سیستمی هاوسه‌رۆكی له پێڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یان جێگیر كرد. به‌وه‌یش كۆتایی به‌و خه‌ونه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هات كه به نیازی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی بوو.
له كۆی 76 ماده‌ى پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، تا ئێسته زیاتر له 50 ماده یه‌كلا كراونه‌ته‌وه و سیستمی هاوسه‌رۆكیش جێگیر كراوه.
میدیای نزیك له لاهوور تاڵه‌بانی له هه‌واڵێكدا كه "وشه" به‌دواداچوونی بۆ كردووه، بڵاوی كرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له لاهوور تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی به ده‌نگی 70 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاری كراون، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌واڵه‌كه‌یان سڕییه‌وه و مسته‌فا چاوڕه‌ش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تى كرده‌وه هیچ كه‌سێكیان ده‌ستنیشان كردبێت.
ئێسته یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له به‌رده‌م كێشه‌ی تازه‌دایه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی باڵه‌كان وه‌ك پێشوو له ململانێ به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌ت كه حزبه‌كه به هاوسه‌رۆكایه‌تی بافڵ و لاهوور، سیستمی بنه‌ماڵه‌یی جێگیر ده‌كات و به‌رهه‌م ساڵحیش كه پێشتر جێگری سكرتێر بوو، ته‌نیا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بۆ ده‌مێنێته‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح به بافڵ و لاهوور تاڵه‌بانیی گوتووه کە سیستمی هاوسه‌رۆكى ره‌ت ده‌كاته‌وه
كه‌مال ره‌ئووف چاودێری سیاسی له سلێمانی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌وه‌ی وایكرد یه‌كێتیی بڕیار له هاوسه‌رۆك بدات، نه‌بوونی كاریزمایه‌كی هاوشێوه‌ی مام جه‌لال بوو كه بێ گفتوگۆ هه‌موویان قبووڵیان بێت، هیچ كه‌سێكیش به ته‌نیا ناتوانێ ئه‌و شوێنه پڕ بكاته‌وه.
ره‌ئووف كه ئاگه‌داری ورده‌كاری كێشه و ململانێی ناو یه‌كێتییه، به"وشه" ده‌ڵێ، بیستوومه به‌رهه‌م ساڵح به بافڵ و لاهوور تاڵه‌بانیی گوتووه سیستمی هاوسه‌رۆكى ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كات.
وه‌ك كه‌مال ره‌ئووف گوتی، به‌ڵام بافڵ و لاهوور ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پڕۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، چونكه بێ پشتگیری به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ و كه‌ركووكییه‌كان، هه‌ست به بۆشایی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دۆخی یه‌كێتی خۆی باش نییه، كۆنگره‌ش كه گیرا بۆ ئه‌وه‌بوو چاكی بكه‌ن، نه‌ك خراپتر.
"هێنده‌ى ئاگاداربم به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به به‌رهه‌م ساڵح داوه بیكه‌نه سه‌رۆكی هاوسه‌رۆكایه‌تییه‌كه، به‌ڵام ساڵح ره‌تى كردووه‌ته‌وه، بۆیه پێم وایه كێشه‌ى به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تى نییه، به‌ڵكو كه‌می ده‌سه‌ڵاتی كه‌سی یه‌كه‌مه. جگه له‌مه‌ش، به‌لاى به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یه‌كه‌م به‌پێی بڕیاری كۆنگره بێت كه یه‌كێتی سه‌رۆكێك و جێگری هه‌یه، ئه‌وه‌ى رووی داوه پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنی ناو كۆنگره‌یه و رای كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كێتییه، بۆیه به‌رهه‌م ساڵح قبووڵی نه‌كردووه" ره‌ئووف وای گوت.
به بڕوای كه‌مال ره‌ئووف، ئه‌وه‌ى وایكرد به‌رهه‌م ساڵح نه‌كرێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی، به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانى بوو له به‌غدا كه ئێران پێی دڵخۆش نه‌بوو، بۆیه نه‌یانده‌ویست هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو یه‌كێتیش پێ بدرێت.
دوورخستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێی زیاتر بۆ دوو ئامۆزاكه خۆش ده‌كات كه یه‌كێتی به‌ره‌و حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی ببه‌ن، وه‌ك كه‌مال ره‌ئووف ده‌ڵێ، "پێوه‌ند به دكتۆر به‌رهه‌م ره‌تى كردووه‌ته‌وه یه‌كێتی به هاوسه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه ببرێت، به‌لاى ئه‌وه‌وه هاوسه‌رۆك به كه‌ڵكی یه‌كێتی نایه‌ت و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه نه‌بووه، جگه له‌مه‌ش پێی وایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌سی یه‌كه‌م كه‌مه، بۆیه كاتێك ده‌نگ به پڕۆژه‌كه درا، به‌رهه‌م ساڵح ئاماده نه‌بوو بچێته ناو ئه‌و پرسه جا ئه‌گه‌ر بكرێته كه‌سی یه‌كه‌میش یان نا".
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به"وشه"ـی راگه‌یاند، به‌هۆی هاوسه‌رۆكی كێشه هه‌یه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه تا پێنجشه‌م كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، واته ده‌بێ له‌م دوو رۆژه‌دا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتی به مه‌رجی ناونه‌هێنانی قسه‌ی بۆ "وشه" كردووه، ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه بافڵ و لاهوور تاڵه‌بانی چاویان له‌وه‌یه ببنه هاوسه‌رۆكى یه‌كێتی، به‌ڵام "ده‌نگی ناڕازیش هه‌یه، ئه‌و ده‌نگه زۆریشه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه ره‌نگه ده‌ستكاری ئه‌و بڕگه‌یه بكرێته‌وه".