سه‌نته‌رێكى ستراتیجى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، خه‌رجى سه‌ربازى و كڕینى چه‌ك به‌رێژه‌ى 4% له ساڵى 2019 به به‌راورد به ساڵى پێشتر زیادى كردووه و ئه‌مه‌یش به زۆرترین خه‌رجى داده‌نرێت له 10 ساڵى رابردوودا.
ماڵپه‌رى
"BBC"ى به‌ریتانى باسى له ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێك كردووه كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى نێوده‌وڵه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا زۆرترین پاره‌ى بۆ خه‌رجى سه‌ربازى ته‌رخان كردووه
ئه‌و راپۆرته‌ى سه‌نته‌ره ستراتیجییه‌كه باس له خه‌رجى سه‌ربازى و كڕینى چه‌ك ده‌كات له لایه‌ن وڵاتانى دنیا. راپۆرته‌كه‌یش هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى میونشن بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ساڵانه به ناوى هاوسه‌نگى سه‌ربازى ساڵانه بڵاو ده‌كرێته‌وه، له راپۆرتی ئه‌مساڵ كه باس له خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانى وڵاتان ده‌كات له ساڵى 2019 دا. له راپۆرته‌كه هاتووه رێژه‌ى خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانى وڵاتان له‌سه‌ر ئاستى دنیا به رێژه‌ى 4% زیادى كردووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2018 دا.
سه‌باره‌ت به وڵاتى ئه‌وروپا راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، له‌وه‌ته‌ى ته‌نگژه‌ی دارایی له دنیا رووى داوه، وڵاتانى ئه‌وروپا به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته خه‌رجى سه‌ربازییان زیاد نه‌بووه، چونكه له ساڵى ساڵى 2019 خه‌رجى ئه‌وروپا به رێژه‌ى 4.2% زیادى كردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه ئه‌م خه‌رجییانه ته‌نیا بابه‌تى زیادبوونى ژماره نییه، به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ململانێى وڵاتان و كێبڕكێى چه‌كداربوونه‌وه له دنیاییه‌كى ناسه‌قامگیریدا.
كه‌چى خه‌رجى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چین زۆر له وڵاتانى ئه‌وروپا زیاتر بووه و گه‌یشتووه‌ته 6.6% سه‌باره‌ت به وڵاتانى ئاسیا راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، خه‌رجى به‌رگرى سه‌ربازى و به‌رگرى له ماوه‌ى ده ساڵى رابردوودا به رێژه‌ى 50% زیادى كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه له‌به‌رانبه‌ر ده‌ركه‌وتنى چین وه‌ك زلهێزێك له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ئاستى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌م وڵاتانه‌یش له ئاسیا به‌رز بووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش هۆكارێكى تر‌ى زیادبوونى خه‌رجى سه‌ربازى بووه.
راپۆرتى سه‌نته‌رى ستراتیجى نێوده‌وڵه‌تى باس له‌وه ده‌كات، ناسه‌قامگیرى نێوده‌وڵه‌تى وایكردووه، ئه‌و رێككه‌وتن و رێسایانه‌ى كه دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان دانراون و سیسته‌مى به‌رگرى پێ رێكخراوه، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بن. له‌وانه په‌یماننامه‌ى مووشه‌كى مامناوه‌ندى ئه‌تۆمى له نێوان ململانێیه‌كانى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچووه. جیا له‌مه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندان رێككه‌وتنى تر هاوشێوه‌ى هاوپه‌یمانى مووشه‌كى مامناوه‌ندى ئه‌تۆمى له‌ناوبچن.
سه‌باره‌ت به هۆكارى زیادبوونى خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات هۆكاره ره‌فتارى رووسیا یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كان كه وایكردووه وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ"خه‌رجییه‌كانیان زیادتر بكه‌ن. هۆكارێكى تریش گوشاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه، چونكه تره‌مپ هه‌ر هه‌لێك بدۆزێته‌وه توانج له تواناى به‌رگرى ئه‌وروپا ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا به‌خۆڕایى به‌رگرى به هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانى ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌وروپا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌رچه‌نده له ده ساڵى رابردوودا به‌رده‌وام رێژه‌ى خه‌رجی سه‌ربازى وڵاتانى ئه‌وروپا زیادى كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌و رێژه‌یه نییه كه به‌ر له ته‌نگژه‌ى دارایى جیهان هه‌بوو، واته به‌ر له ساڵى 2008، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینى كراوه، پاره‌یه‌كى ئه‌وروپى زۆر به هێواشى بۆ بواره‌كانى گرێبه‌ست و كڕینى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و توێژینه‌وه و پێشخستنى به‌رگرى خه‌رج ده‌كرێت.
راپۆرته‌كه ته‌واو داتاكانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ئینفۆگرافیكێكدا ده‌رى خستووه، ئه‌ڵمانیا له‌ساڵى 2019 زۆرترین پاره‌ى له بوارى سه‌ربازى خه‌رج كردووه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى پێشتر 9.7% زیاتر بووه.
رووسیا و تره‌مپ هۆكارن بۆ زیادبوونى خه‌رجى سه‌ربازى
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش هێشتا خه‌رجییه‌كانى به‌رلین نه‌گه‌یشتووه‌ته رێژه‌ى 2%ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى، كه وه‌ك مه‌رجێك له‌لایه‌ن ناتۆوه بۆ ئه‌ندامه‌كانى دانراوه. هاوپه‌یمانى ناتۆ مه‌رجى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌ندامانى سه‌پاندووه، به رێژه‌ى 2%ى داهاتى نه‌ته‌وه‌ییان له بوارى سه‌ربازى خه‌رج بكه‌ن، كه‌چى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ تا ئێسته ته‌نیا حه‌وت وڵات ئه‌م خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌م ئاسته گه‌یاندووه، ئه‌وانیش بریتین له بولگاریا و یۆنان و ئیستونیا و رۆمانیا و لاتیڤیا و پۆله‌ندا و به‌ریتانیان.
له داتاكانى راپۆرته‌كه ده‌ركوتووه، ژاپۆن به رێژه‌ى 1% و هیند به رێژه‌ى 3% و چین و ئه‌مه‌ریكا به‌رێژه‌ى 6.65 و ئه‌ڵمانیا به‌رێژه‌ى 9.7% خه‌رجى سه‌ربازى زیاد كردووه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا چه‌ندان جار داواى كردووه یه‌كێتى ئه‌وروپا كار بۆ دامه‌زراندنى سوپایه‌كى نوێ بكات.