ئازاری پێیه‌كان و به تایبه‌تیش پاژنه‌ی پێ زۆرجار به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی شله له ده‌وری جومگه‌كان دروست ده‌بێت، كه‌واته چۆن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و ته‌نیا به وه‌رزشكردن كۆتایی به ئازاره‌كه‌ی ده‌هێنێت و خۆت ده‌بیته پزیشكی خۆت و پێویستت به سه‌ردانیكردنی نۆرینگه نابێت.
له كاتی
ئاوسانی پێیه‌كان و پاژنه‌ی پێ، شاره‌زایان چه‌ند ڕاهێنانێكی وه‌رزشی پێشنیاز ده‌كه‌ن، به ئه‌نجامدانی به یه‌كجاری كۆتایی به ئازار و ئاوسان دێت.
یه‌كه‌م: گوشینی په‌نجه‌كانی پێ، به ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕاهێنانه، سوڕی خوێن له پێیه‌كان چالاك ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه ماسوولكه‌كان ته‌ندروست تر ده‌بن و ئاوسان كۆتایی پێ دێ و وشكبوون و كۆبوونه‌وه‌ی شله‌ی زۆریش له‌ناو ده‌چێت.
له ماڵه‌وه خۆت ببه به پزیشكی خۆت و چاره‌سه‌ری ئه‌و دوو گرفته بكه
دووه‌م، قاچ درێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی، ئێسته ته‌نیا له كاتی خه‌و نه‌بێ، مرۆڤ به وه‌ستاوی و دانیشتنه‌وه هه‌میشه له‌سه‌ر پێیهكانیهتی، به پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی و درێژكردنی قاچه‌كانت و به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچت به گۆشه‌ی 90 پله و ڕاگرتنی بۆ 10 چركه به ته‌واوی له ئازار و گرفته‌كانی پێ ڕزگارتان ده‌بێت.
سێیه‌م: چه‌مانه‌وه، به گشتی چه‌مانه‌وه بۆ جه‌سته سوودبه‌خشه، كاتێك وه‌ستاویت و بۆ خواره‌وه دهچهمێییتهوه، یانیش پاڵكهوتوویت و هه‌ردوو قاچت به ته‌ریبی بۆ سه‌ره‌وه به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و 10 چركه بیوهستێتهوه و به ئارامی بیخه‌ره‌وه سه‌ر زه‌وی، ئه‌مانه سووڕی خوێن چالاك ده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن ئۆكسجین به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بگات و به ته‌واوی ته‌ندروست بن.