مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له هه‌وڵه‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی ده‌زگه‌كان و ده‌ڵێ، مه‌كته‌بی سیاسی پێكده‌هێنرێته‌وه و له 16 كه‌س زیاتر نابێت، جگه له‌مه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له دوو كه‌س زیاتر نابێت و دوو جێگریشیان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه زیاد و كه‌م بكات، ده‌بێ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری لێ بدات.
چاوڕه‌ش كه سه‌رۆكی ته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت كه "سپاردنی یه‌كه‌ی 70 به مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه".
كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه؟
رۆژی 15ی شوبات كه كاك كۆسره‌ت ره‌سووڵ داوای لێ كردین بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كۆبوونه‌وه‌كان رابگرین، چاوه‌ڕێمان كردووه و نازانین كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بزانین كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه.
چاره‌نووسی به‌رهه‌م ساڵح چی به‌سه‌ر دێت، ئایا ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی پۆسته‌كانی هاوسه‌رۆكی و جێگره‌كان؟
ئاگام له‌وه نییه چاره‌نووسی كاك به‌رهه‌م چی ده‌بێت، ده‌توانن له خۆی بپرسن، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم تا ئێسته هیچ كه‌سێك خۆی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كاندید نه‌كردووه، به‌ڵام به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ، یه‌كێتی سیستمی هاوسه‌رۆكی ده‌بێت، ئیتر نازانین كاك به‌رهه‌م خۆی كاندید ده‌كات یان نا.
پرسی هاوسه‌رۆكی به كوێ ده‌گات كه وه‌ك دیاره كێشه‌ی لێكه‌وته‌وه، ئایا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه؟
ئێمه له پێڕه‌وی ناوخۆدا بڕیارمان داوه سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ یه‌كێتی پێڕه‌و بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ناوێك نه‌هاتووه و كه‌س خۆی بۆ پۆسته‌كه كاندید نه‌كردووه، باس له‌وه ده‌كرێ فڵان و فڵان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، به‌ڵام شتی فه‌رمیمان لا نییه.
پێشتر راتگه‌یاندبوو كه رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بازنه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی فراوان ده‌كرێ و له نێوان سێ بۆ پێنج كه‌س ده‌بێت، ئه‌مه تا چه‌نده راسته؟
من باسی ئه‌وه‌م نه‌كردووه سێ بۆ پێنج كه‌سه، هاوسه‌رۆكی خۆی دوو كه‌سه و دوو جێگریشیان ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر زیاتر و كه‌متر بكرێت، ئه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌و لیژنه‌یه بڕیاری لێ ده‌درێت كه پێشتر پێڕه‌وی ناوخۆی هه‌موار كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای رێككه‌وتنی هه‌موو ئاراسته‌كان، به‌ڵام جارێ رێككه‌وتن نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆك و جێگره‌كان كێ و كێ ده‌بن.
چاره‌نووسی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی چی به‌سه‌ر دێت، ئایا پێكده‌هێنرێنه‌وه؟
ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند به‌كۆتا هاتووه، چونكه 20 كه‌سیان بوونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌وانه‌یشی ده‌رنه‌چوون كاری تریان بۆ دیاری ده‌كرێت و ئه‌ركی تریان پێ دێته سپاردن، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند پێكنایه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئێمه له‌م پێڕه‌وه‌ی خۆماندا دامان ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی كێ ده‌بن و چۆن دیاری ده‌كرێن، ئه‌وه تا ئێسته ماوه‌ته‌وه و به ده‌نگدان ده‌بێت و مه‌رجیشه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بن.
له پێڕه‌وی ناوخۆدا هه‌شت بۆ نۆ مه‌كته‌بمان داناوه، هه‌ریه‌كه له به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كان ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كارگێڕییه‌كمان ده‌بێ بۆ راییكردنی كاره‌كان كه خۆی له پێنج كه‌سدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وكاته به هه‌ڵبژاردن ئه‌وانیش ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند كه‌س ده‌بن؟
ره‌نگه 15 بۆ 16 كه‌س بن، ئه‌وه‌ش به‌پێی دۆخی یه‌كێتی ده‌بێت، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ دراوه، زیاتر ئه‌وانه‌ن كه به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كانن.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ چۆن ده‌بێت، ئایا له پێڕه‌وی ناوخۆدا هیچ شتێك له‌وباره‌وه بڕیاری لێ دراوه؟
ئه‌وه هێشتا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان دواكه‌وتوون، ئه‌وان له كۆنگره‌دا ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییان بۆ پێكهاتووه كه كاك كۆسره‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه، بۆیه ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به ئاماده‌بوونی ئه‌و براده‌رانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، بڕیار له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه بدرێت.
سپاردنی یه‌كه‌ی 70 به مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه
راسته مه‌حموود سه‌نگاوی كرابێته سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی؟
ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه، من فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70م، پێشتر به بڕیارێك شێخ جه‌عفه‌ر كرایه سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه، مه‌حموود سه‌نگاوی كراوه‌ته جێگری سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی 70 و هه‌فتانه دوو رۆژ دێت لای ئێمه ده‌وام ده‌كات، به‌ڵام من هه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌م.
كه‌ی كاندیدی پۆسته‌كانی بریكاری وه‌زیر و راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای لێ كردوون به زوویی ئه‌و كاندیدانه ئاماده بكه‌ن؟
ئه‌وه هه‌مووی به‌هۆی دۆخی یه‌كێتییه‌وه له دوای كۆنگره دوا كه‌وتوون، ناوه‌كان چه‌ند جارێك ئاماده كراون، به‌ڵام كه‌ی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه چووه سه‌ر سكه‌ی خۆی و مه‌كته‌بی سیاسی و كارگێڕه‌كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن و وه‌ك ئێسته به هه‌ڵواسراوی نه‌یهێڵنه‌وه، چونكه دواكه‌وتنی زیاتری ئه‌و پرسه، نه بۆ ئێمه و نه بۆ حكوومه‌تیش باش نییه.
ئاینده‌ی پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان چۆن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێكه‌وه هاوبه‌شن له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا؟
ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین یه‌كێك له شته گرنگه‌كان ئه‌وه بێت، نه‌ك له‌به‌ر خاتری یه‌كێتی، به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری میله‌ته‌كه‌مان پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان باش بكه‌ین، یه‌كڕیز و ته‌با بین، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ گۆڕان و حزبه ئیسلامییه‌كان، پێوه‌ندییه‌كانمان پته‌و بكه‌ین.
مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هه‌یه، داعش له گه‌شه‌كردندایه، هه‌زاران چه‌كداری هه‌یه له حه‌مرین و له‌و ناوچانه‌ی جێی ناكۆكین جموجووڵه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه.
له عێراقدا كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ حاڵی كورد هه‌موویان یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن وه‌زیره‌كانمان بێلایه‌ن بن، به‌ڵام چ ئێمه و چ براده‌رانی پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین وه‌زیری كارتۆنی له به‌غدا دابنێین، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كه بێلانیش بێت، ده‌بێ پارتی یان یه‌كێتی دیاری‌یان بكه‌ن، ئه‌وانه نوێنه‌ری خه‌ڵكن، نه‌ك ئه‌وان بڕۆن كه‌سانێك دابنێن له ده‌ره‌وه‌ی خواستی ئێمه و بیسه‌پێنن به‌سه‌رماندا، بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته ماوه‌ته‌وه و ئێمه ده‌بێ یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له به‌غدا به ده‌ست بێنین.
دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان باش نییه، چی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه؟
ئێمه ده‌بێ به‌رنامه‌مان هه‌بێت، ئه‌و شوێنانه هه‌مووی كوردستانین و داگیر كراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین ده‌توانین هه‌نگاوی باش بنێین، له‌گه‌ڵ عێراقیشدا خۆتان ده‌زانن چه‌ندان جار كۆبوونه‌وه‌مان كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كان رێككه‌وتووین كه ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێسته ده‌ستیان تێی ناچێت و له بڕیاره‌كانی خۆیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له‌ناو خۆماندا یه‌كگرتوو بین و به‌هێز بین، ئه‌وكات به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌بێت، ئه‌وانیش ناتوانن وه‌ك ئێسته له پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك ده‌ستی ده‌ستیمان پێ بكه‌ن.
پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ گۆڕان چۆن ده‌بێت؟
به‌هیوام باش بێت، ئێمه هه‌موومان له‌م وڵاته‌داین، ناكرێ پێوه‌ندیمان نه‌بێت، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتمان هه‌یه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌با بین و هه‌وڵی رێككه‌وتن بده‌ین.
وشه/دیمانه‌ی هه‌ستیار عه‌بدوڵا