ئه‌دیل كه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری دنیایه و میلۆنان هه‌واداری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بۆ دڵخۆشكردنی هه‌وادارانی رای گه‌یاندووه، له نزیكترین كاتدا نوێترین ئه‌لبوومی منتان پێ ده‌گات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌دیل بۆ دڵخۆشكردنی هه‌وادارانی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه و موژده‌ی نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌منزیكانه پێ داون.
"ئیلاف" له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌و گۆرانییانه نه‌كردووه كه له‌و ئه‌لبوومه نوێیه‌یدا تۆمار كراون، ته‌نیا گرته ڤیدیۆییه‌كه و راگه‌یاندنی.
چاوه‌ڕێ بن له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو نوێترین ئه‌ڵبوومی منتان پێ ده‌گات
له‌و گرته‌یه‌دا ئه‌دیل به هه‌وادارانی ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێ بن له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو نوێترین ئه‌ڵبوومی منتان پێ ده‌گات. ئه‌وه‌ش هه‌وادارانی دڵخۆش كردووه له‌كاتێكدا دوا ئه‌لبوومی ئه‌و گۆرانیبێژه به‌ناوی "25" له ساڵی 2015دا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌دیل لۆری بلۆ ئادكێنز له ساڵی 1988 له توتنهامی باكوری له‌نده‌ن له دایك بووه. له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا به‌هره‌ی گۆرانیگوتنی لێ ده‌ركه‌وتووه و گۆرانیی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا گوتووه. پاشان له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا له‌گه‌ڵ گرووپی موزیكی سبایس جێرلز گۆرانیی گوتووه و ناوبانگێكی زۆری ده‌ركردووه.
ئه‌دیل یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ملیۆنان كه‌س گوێگری بوون. تا ئێسته حه‌وت ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌زۆری ده‌یه‌وێ گۆرانییه‌كانی به تاك بڵاو بكاته‌وه و دواتر ده‌كرێنه ئه‌لبووم، چونكه زۆربه‌ی هه‌وادارانی له چاوه‌ڕوانیی گۆرانییه‌كانین.