سۆنیا به‌یتووشی مۆدێلیست و شاجوانی 2016ی ئێران كه ماوه‌ی چوار ساڵه له باشووری كوردستان ده‌ژی، ئێسته براندێكی تایبه‌ت به‌خۆی له بواری جوانكاریی ژنان له هه‌ولێر هه‌یه و به‌گوته‌ی خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات، "وه‌ك یه‌كه‌م كچه كورد بۆ كێبه‌ركێی به ده‌ستهێنانی شاجوانی جیهانی بۆ ساڵی 2020، هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كاری دیزاینی جلوبه‌رگ و فاشن و مۆدێل ده‌كه‌یت؟
سه‌ره‌تام به كاری دیزاینی جلوبه‌رگ بوو كه ماوه‌ی 10 ساڵه ده‌یكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات كچه مۆدێلیست كه‌م بوون، بۆیه هه‌ر خۆم نمایشم بۆ كاره‌كانی خۆم ده‌كرد، واته هه‌م كاری دیزاین و هه‌م كاری مۆدێلینگم به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد.
چوار ساڵه له كوردستانی، هاتنت بۆ ئێره هۆی چی‌بوو؟
هۆی هاتنم ئه‌وه‌بوو له بواری فاشن مۆدێل خزمه‌تی زیاتر بكه‌م و ئه‌و بواره له كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌م، چونكه كوردستان له‌و بواره‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، له هه‌مانكاتدا به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی له بواری مۆدێل كار ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی مۆدێلیستیان تێدا نییه، بۆیه ئامانجم به‌ره‌وپێشبردنی بواری مۆدێل بووه و پلانی زۆر گه‌وره‌تریشم هه‌یه.
به بۆچوونی تۆ بۆچی زۆربه‌ی ژنانی ئێرانی له بواری مۆدێل ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن؟
یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه بۆ ئێمه‌ی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات، هیچ گرفتێكی زمانه‌وانیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی باشووری كوردستان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ بواری مۆدێل له كوردستان ڕه‌خساوه، له ئێران‌دا نییه.
كه هاتی بۆ كوردستان یه‌كه‌م كارت چی بوو؟
یه‌كه‌م كارم له كوردستان به‌شداری بوو له ڕێكلامی Swiss 360 كه له زۆربه‌ی بۆردهكانی كوردستان ئه‌و ڕێكلامه پێشان دراوه، پێش ئه‌وه‌ش له ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ندان مه‌گه‌زینی به‌ناوبانگی ئێران ناوم هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ باشترین فۆتۆگرافه‌ره‌كان كارم كردووه، دوای ئه‌ویش زۆرترین مهگهزینهكانی دنیا وێنهكانمیان بۆ ڕێكلام به‌كار ده‌هێنا و بڵاویان ده‌كرده‌وه. پاشان ده‌ستم به كاری دیزاینی جلوبه‌رگ و مۆدێل كرد و هاتمه باشووری كوردستان.
له پاڵ ئه‌و بواره، ئێسته چ كارێكی تر ده‌كه‌یت؟
ئێسته له هه‌ولێر براندێكی تایبه‌ت به خۆم له بواری ماكیاج و بابه‌ته‌كانی جوانكاری ژنان به‌ناوی "زاپیتۆڵ" دامه‌زراندووه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بم به نیازم له وڵاتانی تریش وه‌ك كچه كوردێك شانازی بۆ وڵاته‌كه‌م دروست بكه‌م و براندهكهم پێشان بده‌م.
تۆ وه‌ك شاجوانی ساڵی 2016ی ئێران، ئه‌و ماوه‌یه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازیت كرد؟
بێگومان چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و گه‌وره‌م له بواری خێرخوازی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له باشووری كوردستان سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانم كردووه و هاوكاری و دیاریم به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كردووه. هه‌روه‌ها كهمپینێكم بۆ ژنان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا خۆیان به‌هێزتر ببیننه‌وه.
تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامم له كاری خێرخوازی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانجی گه‌وره‌ترم هه‌یه، بۆیه وه‌ك كچه كوردێك به‌ربژێرم بۆ شاجوانی جیهانی ساڵی 2020 كه له كۆتاكانی مانگی سێ رێوڕه‌سمه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت.
چۆن بۆ شاجوانی جیهان له 2020 به‌ربژێر كرای؟
جگه له‌وه‌ی شاجوانی 2016ی ئێران بووم، له هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌ك "2019 Miss "Universe Iran هاتمه هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره بۆ شاجوانی جیهانی 2020 به‌ربژێر كراوم، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی كوردستاندا كچه كوردێك بۆ ئه‌م ناسناوه به‌ربژێر بكرێت.
ئه‌گه‌ر توانیت ناسناوی شاجوانی جیهان ببه‌یته‌وه، گه‌وره‌ترین پلانت چییه به‌تایبه‌ت له رووی خێرخوازییه‌وه؟
ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌یه كه به ڕێوڕه‌سمه‌كه هه‌ڵده‌ستن، چونكه ئه‌م دامه‌زراوانه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن، خۆیان پلان و پڕۆژه‌كانیان له بواری خێرخوازی بۆ خاوه‌ن ناسناوه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن دۆلاریشم بدەنێ، نمایش و ڕێکلام بۆ جلی ژێرەوە ناکەم
كه‌واته بڕیارت داوه به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستنیشانكردنی شاجوانی جیهانی 2020 بكه‌یت، چۆن ده‌رده‌كه‌وی؟
بڕیارم داوه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به جلی كوردی به‌شداری بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پێشانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیای بده‌م جلی كوردیش ده‌توانێ كێبه‌ركێی جلوبه‌رگه جیهانییه‌كان بكات و خاوه‌نی جوانی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی.
ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپا كاری مۆدێلینگ بكه‌یت، ده‌توانی نمایش بۆ جلی ژێره‌وه بكه‌یت؟
له هه‌ر شوێنێكی دنیا كاری مۆدێلینگ و نمایش بكه‌م، چونكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌ژیم و لێره‌وه ده‌ركه‌وتووم، به دڵنیاییه‌وه ناتوانم نمایش یان ڕێكلام بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه بكه‌م، هه‌ر جلوبهرگێكیش ئه‌گه‌ر به دڵم نه‌بێت یان جوان نه‌بێت، نمایشی بۆ ناكه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك ملیۆن دۆلاریشی تێدا بێت.
به‌ڵام تۆ كه له كوردستان كاری مۆدێل ده‌كه‌یت، جله‌كانت به‌م شێوه‌یه‌ن كه به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ت به ده‌ره‌وه‌یه؟
ڕاسته من سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنم له كاری مۆدێل به‌و جلوبه‌رگانه ده‌ستم پێ كرد كه به‌لای خه‌ڵكه‌وه ئاسایی نه‌بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵك قسه‌یان زۆر له‌سه‌ر ده‌كردم، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئاستێك جه‌سته‌م به‌ده‌ره‌وه بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم و كارێكی وام كرد تا به‌م جۆره ناسرام و جله‌كانیشم به‌لای خه‌ڵكه‌وه بووه شتێكی ئاسایی.
ئه‌و شێوازه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كانی بواری فاشن و مۆدێل گونجاوه؟
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و شێوه‌یه كارم كرد كه له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كان خۆم بگونجێنم، بۆیه به‌و شێوه‌یه نه‌بووم كه ده‌بێ به دڵی كۆمه‌ڵگه بم، چونكه من مۆدێلیستم و جیاوازم له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاسایی، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌یش، به‌و جۆره نییه كه جله‌كانم زۆر ڕووت بن یان به‌شێكی زۆری جه‌سته‌م به‌ده‌ره‌وه بێت.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال