كۆمپانیای كیا ڕای گه‌یاند كه مۆدێلێكی نوێی له ئۆتۆمبێل دروست كرد كه پێشووتر له‌و جۆره مۆدێله‌ی دروست نه‌كردووه و له‌باره‌یه‌وه گوتی، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌مان له جۆری "سێلتۆس"ه و ساڵی 2021 یه‌كه‌م نمایشی ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نیا به وێنه به میدیاكانی دنیامان داوه.
شاره‌زایانی ئۆتۆمبێل بۆ ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان گوتوه، كه سێلتۆس مۆدێلێكی نوێی ئۆتۆمبێله كه تایبه‌ته به كۆمپانیای كیا و به‌رهه‌مێكی تازه‌یه كه له ساڵی 2021ـیكه‌وه به دنیا ده‌ناسرێت، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری "SUV"ی مۆدێل به‌رزه كه دیزاینه‌كه‌ی تێكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كانی "سۆرینتۆ و سپۆرتاجه" به‌مه‌یش خاوه‌ن بۆدییه‌كی گه‌وره و سه‌لامه‌ته.
کیا مۆدێلێکی تازە دێنێتە ڕیزی ئۆتۆمبێلەکانی
ئه‌وه‌یش گوتراوه ئۆتۆمبێله‌كه تا ساڵی 2021 ناخرێته بازاره‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاشكرا كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیتره به هێزی 175 ئه‌سپ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی بۆدییه‌كی گه‌وره و قوورسه كه له‌كاتی لێخوڕیندا و له خێراییدا ته‌واوی رێگاكه كۆنترۆڵ ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 22 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه.