كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی دانانی لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی له هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی شوبات، كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر پێدانی هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ جووت ئامۆزادا كردبێ.
ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانى هاوسه‌رۆكه‌كانى نه‌كراوه
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ هاتووه، له دوێنێوه ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه گوایه ڕهزامهندبووین و ڕێككه‌وتنی نهێنی له‌ژووره تاریكه‌كان ئه‌نجامدراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه دووره له ڕاستی.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی به ناڕاسته‌وخۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ " گوایه رهزامهندبووین له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی".
له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنییدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی وه‌ك هاوسه‌رۆك دانران و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه زیاتر كرد.