زۆربه‌ی ژنان له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانی دا تووشی نه‌خۆشی و گرفتی ته‌ندروستی وه‌كو ڕشانه‌وه و بێهێزی و دڵه‌كزێ و كه‌مبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و چه‌ندان حاڵه‌تی تر ده‌بن، بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆتایهێنانی ئه‌و گرفته پێویسته ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتییانه‌ی خواره‌وه بگرنه‌به‌ر.
یه‌كه‌م: خواردنه‌وه‌ی چاپی زه‌نجه‌فیل، زه‌نجه‌فیل تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه و هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات و هێڵنجدان ناهێڵێت، كاتێك له هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می
دووگیانی تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه بوویت، به به‌رده‌وامی چایی زه‌نجه‌فیل بخۆره‌وه.
دووه‌م: نه‌عناع، بۆن و تامی نه‌عناعی نوێ ڕێ له ڕشانه‌وه ده‌گرێ، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه سوودی لێ وه‌ربگرن، تا چاره‌سه‌ری گرفتی ڕشانه‌وه و دڵه‌كزێ بكه‌ن.
نه‌خۆشییه‌كانی به‌یانیان گرفتی گه‌وره نین و به‌م هه‌نگاوانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
سێیه‌م: زۆرترین بڕی شله بخۆره‌وه، ژنانی دووگیان كاتێك تووشی حاڵه‌تی ڕشانه‌وه ده‌بن، پێویسته زیاتر شله‌مه‌نییه‌كان بخۆنه‌وه، واته خۆراكه شله‌كان، ئه‌مه‌یش بۆ جێگیری و هاوسه‌نگی ئاستی ئاو له جه‌سته، ده‌توانن ئه‌و میوانه‌یش بخۆن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆریان له ئاو پێك دێت، به تایبه‌ت شووتی.
چواره‌م: وه‌رزشكردن، یه‌كێكی تره له ڕێگه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تووشی ژنانی دووگیان ده‌بن، ناوهێنانی وه‌رزشیش به مانای ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس نییه، نه‌خێر ئه‌مه زیانبه‌خش ده‌بێت، به‌ڵام گرنگه مه‌له‌ی ئاسایی بكه‌ن و پیاسه بكه‌ن و به پێ بڕۆن، كه ئه‌مه‌یش جه‌سته چالاك ده‌كات و هۆرمۆنی ته‌واو بۆ جه‌سته ده‌رده‌دات و له‌و گرفتانه ڕزگارتان ده‌كات.