كریستیان لین وێنه‌گرێكی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی ناو ده‌ریا و زه‌ریاكانه و له‌م دواییه توانی به كامێراكه‌ی وێنه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی بوونه‌وه‌ری ئاوی "شه‌یتانی ده‌ریا"ی ڕه‌نگ په‌مه‌یی بگرێ و وێنه‌كه‌یشی له دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه و میدیاكان به‌چڕی باسی لێوه ده‌كه‌ن.
لین له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو له‌میانه‌ی گه‌شتێكی بۆ تۆماركردنی وێنه‌ی جیهانی ژێر ده‌ریا له ده‌ریای مه‌رجانی ئوسترالئا ئه‌نجام داوه و توانیویه‌تی ئه‌و شه‌یتانی ده‌ریایه ببینێت و به په‌له وێنه‌ی گرتووه و گرته‌كه‌ی دواتر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێشتر چه‌ندان وێنه‌ی تری شه‌یتانی ده‌ریا گیراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته‌ی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه، زانایان ده‌ڵێن، گرنگی ئه‌و وێنه‌یه له‌باره‌ی ره‌نگی بوونه‌وه‌ره ئاوییهكهیه و تا ئێسته به هیچ شێوه‌یه‌ك به خه‌یاڵی زانایاندا نه‌هاتووه، كه شه‌یتانی ده‌ریای ڕه‌نگ په‌مه‌یی بوونی هه‌بێت، بۆیه ئه‌مه له دیمه‌نێكی وێنهكێشراو ده‌چێت، نه‌ك تۆماركردنی گرته‌یه‌ك له واقیع دا.
شه‌یتانی ده‌ریای په‌مه‌یی بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بینرێ و هه‌مووانی شۆك كردووه
ناوی ئه‌و شه‌یتانه ده‌ریایییه ڕه‌نگ په‌مه‌یییه به كلوزو ناونراوه، كه كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانی زنجیره درامایه‌كی كۆمیدییه به ناوی "پڵنگی په‌مه‌یی" كه له‌لایه‌ن بلیك ئیدواردز ده‌رهێنراوه.
درێژی شه‌یتانی ده‌ریا به گشتی 11 پێ ده‌بێ و بۆ یه‌كه‌مجار پێنج ساڵ پێش ئێسته ئه‌و جۆره بوونه‌وه‌ره له ده‌ریا و له كه‌ناراوه‌كانی لادی ئیلیۆتی ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه و دواتریش له چه‌ند شوێنی تری دنیا دۆزرانه‌وه و وێنه‌یان گیرا، به‌ڵام سه‌رجه‌م جۆره‌كانی تری ڕه‌نگیان ڕه‌ش بووه، كه‌چی ئه‌مه‌ی به‌م دواییه له ئوسترالیا كریستیان لین گرتوویه‌تی ڕه‌نگی په‌مه‌یییه و ئه‌مه‌یش زانایانی ناچار كردووه، كه له‌باره‌ی هۆكاری ره‌نگ و پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ئاوییه زیاتر بكۆڵنه‌وه.