بەهۆی کەمی کارەبای نیشتمانی دانیشتوانی گەڕەکێکی شاری سلێمانی ڕژانە سەر شەقام و داوا زیادکردنی سه‌عاته‌کانی کارەبا دەکەن.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌كرێت بۆ دۆخه‌كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
چۆمان حسێن، دانیشتوی گەڕەکی سێتوانی شاری سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت دۆخی کارەبای نیشتمانی لە گەڕەکەکەی ئێمە زۆر خراپە و کێشە لە کارەبای ئێمە دروستبووە لە محاویلە و فیدەرەکانەوە.
زیاتر گوتى، چەند ڕۆژ ڕۆشت بەرگەمان گرت بەڵام نەمانتوانی بەردەوام بین لەو ئارامگرتنە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو تەواوی هاووڵاتییانی گەڕەکەکە ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دەربڕی، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌كرێت بۆ دۆخه‌كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
ڕوونى كرده‌وه، لە وەرزی زستان کە هاووڵاتیی پێویستی بە کارەبای نیشتمانى هەیە بەڵام لای ئێمە کارەبامان نییە و داوا دەکەین هەرچی زووە لایەنی پێوەندیدار بە دەم داواکەمانەوە بێت.
گەڕەکی سێتوان سەر بە بنکەی چاککردنی کارەبای مامە یارەیە و زۆرترین کێشەی کارەبای هەیە لە محاویلە و بگۆڕەکاندس بەردەوام توشی کێشە دەبێت، "وشە" پێوەندی نە بنکەی مامە یارە کرد بەڵام وەڵامی پێوەندیەکەیان نەدایەوە.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی