ساڵانە ڕۆژی 21ـی شوبات لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان وەك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری كراوە، ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لەدنیادا.
داوای پەرەپێدانی زیاتری زمانی دایك دەكرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى لە سەرانسەری دنیادا دەستنیشان كراوە بۆ زمانی دایك، لەو ڕۆژەدا چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت و داوای پەرەپێدانی زیاتری زمانی دایك دەكرێت.
ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ساڵی 1999 لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی 2008 ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشاندا و ساڵی 2008 كرایه ساڵی نێودەوڵەتی زمانەکان.
له ساڵی 1999وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی 21 / شوباتی وه‌ك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری كردووه، له كوردستان جگه له باشوور و رۆژئاوا، پارچه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵات و باكور و ڕۆژئاوا، مافی ئه‌وه‌یان نییه به زمانی زگماكی خۆیان بخوێنن و په‌روه‌رده‌یان له‌سه‌ر زمانی داگیركه‌ر "فارس، تورك، عه‌ره‌بی"ییه.