له ڕاپۆرتێكی نوێی ڕێكخراوی
ستانده‌رد ئه‌ند پورز گلۆبال هاتووه، كه بڕی قه‌رزی حكوومه‌ته‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ 53 تریلیۆن دۆلار تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رز ده‌بێته‌وه، ته‌نیا له‌مساڵیش حكوومه‌ته‌كان بڕی 8.1 تریلیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه جیهانییه، ڕێژه‌ی 70%ی قه‌رزی حكوومه‌ته‌كان له‌مساڵ كه به ڕێژه‌ی 5.8 تریلیۆن دۆلاره، بۆ قه‌رزی بواری به‌رگری و سه‌ربازی و چه‌ك و خه‌رجییه سه‌روه‌ریییه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزی پێشووه، ئه‌مه‌یش بارگرانی زۆر له‌سه‌ر شانی هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
ته‌نیا له‌مساڵ حكوومه‌ته‌كان 8.1 تریلیۆن دۆلار قه‌رز ده‌كه‌ن
ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتان و زۆری پێویستییه‌كانیان بووه‌ته هۆكارێك تا وڵاتان زیاتر قه‌رز بكه‌ن، له‌و ڕێیه‌وه‌یش بتوانن پێویستییه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه.
له ڕیزی وڵاته قه‌رزاره‌كان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌م دێ و بڕی سێ تریلیۆن دۆلار قه‌رزاره، دواتر ژاپۆن به بڕی 1.75 تریلیۆن دۆلار، پاشان وڵاتانی تری وه‌كو چین و ئیتاڵیا و به‌ڕازیل و فڕه‌نسا دێن.
ڕێژه‌ی قه‌رزی حكوومه‌ته‌كان له 2020 به به‌راورد به 2019 به نزیكه‌ی 5% زیاد ده‌كات و به به‌راورد به ساڵی 2015 ڕێژه‌كه 30% زیاتره، ئه‌مه‌یش زه‌نگی مه‌ترسی لێداوه و پێشبینی هه‌ره‌سی گه‌وره‌ی ئابووری لێ ده‌كرێت.