لە میانەی کۆنفرانسی میونشن سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە
هێشتا كێشه‌ى كورد له سووریا یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كانی دانوستانی نێوان وڵاتانی زلهێز له دۆسیه‌ی چاره‌سه‌رى دۆخی وڵاته‌كه، بۆیه په‌یامه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه له چوارچێوه‌ى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه.
ڕووسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ڕۆڵى سه‌ره‌كى له ته‌نگژه‌كانى سووریادا هه‌یه، كاره‌كته‌رێكه كه چاره‌سه‌ر و قووڵبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودایه، بۆیه ده‌خوازرێ له داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر پاراستى كورد زیاتر بكات.
ڕۆژى 15ى ئه‌م مانگه له چوارچێوه‌ى به‌شدارى له كۆنفرانسى ئاسایشى جیهان له میونشن، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا كۆ بووه‌وه. بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ڕوونى گوتى، داوا له ڕووسیا ده‌كه‌ین كورد له سووریا بپارێزن.
گه‌یاندنى په‌یامى "پاراستنى كورده‌كان" له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه به لاڤرۆڤ، كاریگه‌ریى گه‌وره‌ی ده‌بێ
ئه‌و په‌یامه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران لاى كورده‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان، به په‌یامى "خه‌مخۆرى" لێكدرایه‌وه.
حزبه كوردییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان پێیان وایه، سه‌رۆك بارزانى له ئێسته و له ڕابردوودا هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد له سووریا جێى بایه‌خ بووه، ئێسته‌یش كاتێك مه‌سروور بارزانى ڕاسته‌وخۆ به لاڤرۆڤ وه‌ك كاركته‌رێكى سه‌ره‌كى له ته‌نگژه‌ى سووریا ده‌ڵێ "با كورده‌كان پارێزراو بن"، په‌یامێكى گه‌وره‌یه.
نوورى بریمۆ سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كورد له سووریا، ئه‌و هه‌وڵه‌ى مه‌سروور بارزانى بۆ پاراستنى كورده‌كان له سووریا، به "ئه‌وپه‌ڕى خه‌مخۆری" ناو ده‌بات.
بیمۆ بۆ "وشه" ده‌ڵێت، "گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌ى مه‌سروور بارزانى بۆ لاڤرۆڤ كارێكى زۆر گرنگ و ئه‌رێنییه، له رابردوویش سه‌رۆك بارزانى و مه‌سروور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییان له چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له سووریادا نه‌بووه".
به‌گوته‌ی بیمۆ، به‌پێى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى گرنگى دیپلۆماسیی هه‌یه، بۆ گه‌یاندنى په‌یامى پاراستنى كوردانى ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه، بێگومان ئه‌نجامى گرنگى ده‌بێ.
"كوردانى ڕۆژئاواى كوردستان هه‌رگیز ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ى مه‌سروور بارزانى له بیر ناكه‌ن، له كاتێكدا ڕووسیا كاره‌كته‌رێكى سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كان له سووریا، بۆیه كێشه‌ى كورد له سووریا وه‌ك دۆزێكى گرنگ ده‌بینرێ".
دووپاتى كرده‌وه، ئه‌نه‌كه‌سه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پێشووى خۆى سووره كه ده‌بێ كێشه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێ و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش پشتیوانى له‌وه ده‌كات.
له ساڵی رابردووه‌وه مه‌سروور بارزانی سێ جار دیداری له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بووه، دووجاریان له میونشن و یه‌كیان له هه‌ولێر. به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى فه‌رمى كۆبوونه‌وه‌كان، له‌و دیدارانه دووجار داوای له سێرگى لاڤرۆڤ كردووه، رووسیا هه‌وڵ بدات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد له رۆژئاوا بپارێزێت.
ئه‌و داواكارییه هاوكاته له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان له ئیدلب، چونكه پێ ناچێ چیتر كورد له ململانێى ئیدلب به‌دوور بێت، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ندان هۆكار هه‌ن. دوو ساڵ زیاتره رژێمی سووریا باس له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلب ده‌كات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به هاوكاری رووسیا توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ته‌واوی باشووری سووریا بگێڕێته‌وه، لای خۆیشیه‌وه هه‌سه‌ده له رۆژهه‌ڵات توانی ته‌واو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگار بكات.
ئه‌وكات باس له‌وه كرا كه كورد له ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلب، شانبه‌شانی رووسیا و سووریا به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به‌هۆی داگیركارییه‌كانی توركیا، ره‌تی كرده‌وه ئه‌و كاره بكات و رای گه‌یاند كه ئه‌وان سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعش و پاراستنی ناوچه‌كانی خۆیان ده‌بن. ئێسته‌یش كه ڕووسیا وه‌ك هێزێك رۆڵی سه‌ره‌كى ده‌بینێ، به‌ته‌واوى ئامانجه‌كانى خۆى كۆ كردووه‌ته‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
پێوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا به‌هێزه، پێشتر له كۆڕێك بۆ جه‌ماوه‌ری رووسیا سه‌رۆك پوتین به فه‌رمی داكۆكی له‌و پێوه‌ندییانه كرد كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌یش هۆكارێكى تره بۆ پاراستنی كورده‌كانى ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه.
كاوه ئازیزى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندى په‌ده‌كه‌سه بۆ "وشه" گوتى، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان یه‌كه‌مجار نییه هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌دات، به‌تایبه‌ت لاى ئه‌و وڵاتانه‌ى ڕۆڵیان هه‌یه.
ئازیزی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه‌ى كورد له بنه‌ڕه‌ته‌وه له سووریا چاره‌سه‌ر بكرێ و ڕووسیا بۆ ئه‌وه ڕۆڵى سه‌ره‌كیى ده‌بێت. وه‌ك كاوه زیاتر گوتی "ڕووسیا ده‌توانێ كێشه‌ى سه‌ره‌كى كورد چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى ئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت".
هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری یاسایی كورده له عێراقدا، به‌ڵام بۆ دۆزی كورد له هه‌موو پارچه‌كان رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت و به‌رده‌وام پێوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد به‌كار هێناوه.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌ندامێكی نوێنه‌رایه‌تی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه تا ئێسته ڕه‌وشی رۆژئاوای كوردستان ئاڵۆزه و پێی وایه كه گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به سێرگی لاڤرۆڤ دۆخێكی ئه‌رێنی دێنێته ئاراوه.
فه‌تحوڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ "وشه" گوتی، ڕه‌وشی رۆژئاوای كوردستان له دۆخێكی باش نییه، ڕووسیا به ته‌واوی ڕۆڵی هه‌یه له ئاراسته‌كردنی ڕووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پیلانگێری له سووریا هه‌یه و فریادره‌سێك پێویسته بۆ دۆخی ڕۆژئاوا. له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كه داوای كردبوو كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان پارێزراو بن. حوسێنی گوتی" ئه‌و په‌یامه ئه‌رێنییه و له داهاتوو ئه‌نجامی خۆی ده‌بێت". هه‌روه‌ك پێی وایه ئه‌وه خه‌مخۆرییه بۆ دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای ڕووسیا له داهاتوو له‌سه‌ر سووریا ده‌بێت.