بە هۆی كۆرۆنا قوتابخانەكانی 10 شاری ئیتالیا داخران

:: AM:09:45:22/02/2020 ‌

كۆرۆنا گەیشتە ئیتالیا و لە شارێكی ئەم وڵاتە 15 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و مردنی یەك حاڵەت بە هۆی كۆرۆنا راگەیەنرا. حكوومەت لە ترسی تەشەنەی ڤایرۆسەكە دەوامی پەروەردە و ناوەندەكانی خوێندنی راگرت.

بەپێی هەندێك زانیاری هاووڵاتییەكی تەمەن 78 ساڵ لە شاری پادوای ئیتالیا بەهۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست داوە، شپیگڵ باسی لەوە كردووە كەسەكە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنای لێ كرابوو.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردووەتەوە، پێنج پزیشك و 10 كەسی تر كە بەیەكەوەی هاتوچۆی شوێنێكی گشتییان كردووە و هاوڕێی یەكتر بوون، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەرپرسانی ئیتالیا تەنیا قوتابخانەكانیان دانەخستووە، بەڵكو بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕیاریان داوە رێورەسمە ئاینییەكانیش بەڕێوەنەچن و فێستیڤاڵ و یارییەكانی وەرزشیش دوا بخرێن.

سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا گوتوویەتی هەموو شتێك لە ژێر كۆنترۆڵدایە و هەموو رێوشوێنێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراوەتە بەر.
بەرپرسانی حكوومەت گوتوویانە تا بۆیان دەكرێ لە شوێنە گشتییەكان دوور بكەونەوە.

بەگوێرەی  "رادیۆ فەردا" بەرپرسانی حكوومەت گوتوویانە تا بۆیان دەكرێ لە شوێنە گشتییەكان دوور بكەونەوە.

بەپێی دواین ئاماری ماڵپەڕی gisanddata.maps بە  گشتی 77 هەزار و 661 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 360 كەس گیانیان لە دەست داوە و 20 هەزار و 992 كەسی تر چاك بوونەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان