حزبە كوردییەكانی كەركووك سەردانی پارتی دەكەن

:: AM:10:42:22/02/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حزبە كوردییەكانی كەركووك بۆ چارەسەری كێشەكانی كورد لە كەركووك، سەردانی پارتی بكەن و داوای پاڵپشتی و بۆچوونی ئەوان بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی شوبات، مەهدی عەلی چالاكی گرووپی كورد بۆ كێشەكانی كورد لە كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە شاندێكی حزبە كوردییەكان لە كەركووك بۆ پاڵپشتی و بۆچوونی پارتی سەردانی لقی سێی پارتی بكەن.

پێشنیارێك هەیە لەناو حزبە كوردییەكان، ئەگەر هەیە بەیەكەوە بڕیاری لەسەر بدرێت 
ئەو چالاكە گوتی، نوێنەری شەش حزب بەشداری ئەو سەردانە دەكەن و بەیەكەوە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن لەسەر ئەو بارودۆخە نوێیەی كە لە پارێزگای كەركووك هەیە و مافی كورد پەراوێز خراوە.

ئاشكرای كرد، پێشنیارێك هەیە لەناو حزبە كوردییەكان، ئەگەر هەیە بەیەكەوە بڕیاری لەسەر بدرێت و بۆ كورد و كەركووك گرنگە، بۆیە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گرنگە.

ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 دۆخی كەركووك بە تەواوەتی لەڕووی تەناهییەوە تێكچووە، چەندان تەقینەوە ڕوویان داوە و پارێزگاری سەپێنراوی شارەكەش  كورد دەچەوسێنێتەوە.


وشە - رامیار جەواد