به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران هۆشداری ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ ئێران رێوشوێنه‌كان به باشی بگرێته‌به‌ر و هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی نه‌دات.
تا ئێستا 750 هاووڵاتی گومانی تووشبوونیان لەسەرە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" له زاری ته‌درۆس ئه‌دهانۆن به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران جێی نیگه‌رانییه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێران ده‌بێ هاوئاهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پته‌وتر بكات و به رژدی هه‌وڵه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بخاته‌گه‌ڕ.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران هه‌واڵی تووشبوونی 18 هاووڵاتیی تر و مردنی پێنج كه‌سی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌یش باس له خستنه ژێر چاودێری زیاد له 700 هاووڵاتییان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌رسێ وڵاتی عێراق، ئه‌فغانستان و كوێت سنووره‌كانیان به‌ڕووی ئێران داخستووه و به‌رپرسانی توركیا رایان گه‌یاندووه، بۆ دڵنیابوون له‌و كه‌سانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌چنه ناو خاكی توركیا، به وردی پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و ئه‌و ئێرانییانه‌ی گومانی تووشبوونیان لێ ده‌كرێت، رێ‌یان پێ نادرێت بچنه ناو خاكی توركیاوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رای گه‌یاندووه، پێوه‌ندیم به وه‌زیری ته‌ندروستی ئێرانه‌وه كردووه و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به ئێمه‌ی داوه، تا ئێسته زیاد له 750 گومان‌لێكراو له ئێران خراونه‌ته ژێر چاودێری و چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی پشكنینه‌كانیان ده‌كرێت و 18 كه‌سیش تووشبووی كۆرۆنان.
به‌رپرسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێ، ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك هیچ یه‌ك له ڤایرۆسه‌كانی تر نییه و نابێ به‌رپرسانی ئێران هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی بده‌ن، ئه‌و ڤایرۆسه تا ئێسته چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و پێویستی به وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متریش كه‌س تووشی بێت.