به‌رپرسێكی باڵی ریفۆڕمخوازهكانی ئێران ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵبژاردنی دوێنێی په‌رله‌مانی ئێران كه‌مترین به‌شداری خه‌ڵكی له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران تۆمار كرد.
لە مێژووی دامەزرانی کۆماری ئیسلامی قەت هێندەی ئێستا خەڵک پشتیان لە هەڵبژاردنەکان نەکردووە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی شوبات، سه‌عید شه‌ریعه‌تمه‌داری ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌وتی ریفۆرمی ئێران له
تویتێكدا ئاشكرای كردووه، له‌دوای هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئێران هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران رووبه‌ڕووی بایكۆتی هاووڵاتییان نه‌بووه‌ته‌وه.
له 41همین ساڵی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌متر 41٪ی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه و زیاتر 78٪ی خه‌ڵك نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
دوێنێ هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران "په‌رله‌مان" به‌ڕێوه چوو، له ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و چه‌ندان رێكخراو و حزبی ناوخۆی ئێران داوایان له خه‌ڵك كرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وای كردووه رێژه‌ی به‌شداریكردن بگاته كه‌متر 12٪ و له تاران 22٪ خه‌ڵك به‌شدارییان كردووه كه له‌چاو هه‌ڵبژاردنی پێشوو 28٪ دابه‌زیوه، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌دا له تاران 50٪ی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردبوو.