له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، مۆڵه‌تی خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی جووڵانه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
پێویسته هاووڵاتییان هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك دروست نه‌كه‌ن كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ی شوبات، بێساران محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆپێشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێرانی وڵاتی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه و پێویسته هاووڵاتییان هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك دروست نه‌كه‌ن كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، مۆڵه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ به به‌شداریی په‌رله‌مانتارانی جووڵانه‌وه‌كه له باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه خۆپێشاندان بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆژی پێنجشه‌م مۆڵه‌تیان پێ درابوو، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا مۆڵه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هیچ مه‌ترسییه‌كی نه‌خۆشیی كۆرۆنا تا ئێسته بوونی نییه، به‌ڵام وه‌ك ئیداره‌ی شار هه‌موو ڕێكاره ته‌ندروستی و یاساییه‌كانمان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر "وشه" پێوه‌ندیی به پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه نه‌درایه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ