"له ئه‌رشیفى پێشه‌وا قازدى دا" كتێبێكه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه چاپ كراوه، چوار نووسه‌رى كورد له ئاماده‌كردنى به‌شدارن. وه‌ك یه‌كێك له نووسه‌ره‌كان بۆ "وشه" باسى لێ ده‌كات، ئه‌م كتێبه به‌شێكه له ئه‌رشیفى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د و له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى پارێزراوه.
كتێبى "له ئه‌رشیفى پێشه‌وا قازى دا" ئه‌مساڵ له لایه‌ن چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه كه له 274 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، كۆمه‌ڵێك نامه‌ى مێژوویین، له‌سه‌رده‌مى كۆمارى مه‌هاباده‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه نووسراون. بۆ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵ ئه‌م نامانه پارێزراون و دواتر له لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رێكى كورده‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه و دواتر جارێكى تر نووسراونه‌ته‌وه و له دوو توێى كتێبه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى: ئه‌و كتێبه له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك بارزانى بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و نووسه‌رانه‌ى به‌ڵگه‌كانیان خوێندووه‌ته‌وه و جارێكى تر نووسیویانه‌ته‌وه بریتین له: د. عه‌بدولره‌ره‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یى، د. مووسا مه‌مه‌ده‌ڕه‌ش، ره‌سووڵ سووڵتانى، حه‌سه‌نى دانیشفه‌ر.
عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى له‌باره‌ى ئه‌و ئه‌رشیفه‌وه به"وشه"ى راگه‌یاند ئه‌م نامه ده‌ستنووسانه له‌لایه‌ن "مه‌لا عه‌لى ئیبن عه‌باسى و مه‌لا ئیبراهیم عه‌باسى كۆكراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن مه‌لا لوقمان له مانگى تشرینى یه‌كه‌م ساڵى 1997 به‌رگكراون و ئه‌رشیف كراون، له‌سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له كتێبه‌كدا چاپكراون و بڵاوكراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى كه یه‌كێكه له به‌شداربووانى ئاماده‌كردنى كتێبه‌كه، له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" راى گه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌م نامانه له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینیه‌وه هه‌ڵگیراون. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى به "وشه"ى داوه كۆى نامه‌كان له سێ به‌رگدا 247 نامه‌ن. نامه‌كانیش به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر به‌رگه‌كان دابه‌ش كراون: به‌رگى یه‌كه‌م بریتییه 130 نامه، به‌رگى دووه‌م بریتیه له 104 نامه و به‌رگى سێیه‌میش بریتییه له 40 نامه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و نامانه هى كێن، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى به "وشه"ى داوه، هه‌ندێك له نامه‌كان له‌لایه‌ن قازى محه‌مه‌ده‌وه نووسراون، له‌وانه هه‌شت نامه له نێوان قازى عه‌لى و قازى محه‌مد نووسراون، نامه‌یه‌كى تر له لایه‌ن هه‌مزه ئاغاى مه‌نگور نووسراون. عه‌بدولره‌زاق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌شێك له نامه‌كان خه‌تیان هه‌مان خه‌تى قازى محه‌مه‌ده به‌ڵام ناوى نه‌نووسیوه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و نامانه، چه‌ندان زانیارى له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌رده‌خه‌ن له گرنگترین قۆناغى مێژوویدا. نامه‌كانیش ته‌نیا نامه‌ى شه‌خسى نیین به‌ڵكو چه‌ندان نامه‌ى تێدایه كه هى ده‌وڵه‌ته یانیش پێوه‌ندى به ده‌وڵه‌ته‌كانى تره‌وه هه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌تى عوسمانى و رووس و قاجار. سه‌باره‌ت به گرنگى ده‌ستنووسه‌كان عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یى ده‌ڵێ "ئه‌و ده‌ستنووسانه گه‌لێك لایه‌نى ژیانى ئه‌و كاتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به تایبه‌تى موكریانمان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تى جوان ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌و به‌شه‌ى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى تاران زۆر رۆڵێكى به‌رچاوى نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى ئاغا و ده‌ربه‌گه‌كان بووه".
جیا له گرنگى ئه‌م نامانه له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، عه‌بدولره‌زاق دووپاتى ده‌اكته‌وه له‌م به‌ڵگه‌نامانه چه‌ند رووداوێكى مێژووییش تۆماكراون، وه‌كى هێرشى رووسیه‌كان بۆ سه‌ر مه‌هاباد و ده‌ستكردنه‌وه‌ى كورده‌كات و لاوازیى له‌شكرى كورد له‌ڕووى لۆجستیك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه و ئه‌و زیانه زۆرانه‌ى كه له‌م سونگه‌یه‌وه لێیان كه‌وتووه. دواتر عه‌بدولره‌زاق ده‌ڵێ "ئه‌و ده‌ستوونسانه له‌و لایه‌نه‌شه‌وه گرنگن كه ده‌كرێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كى مێژوویى بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌و سه‌رده‌م پشتیان پێ ببه‌سترێت".
چه‌ندان نامه به خه‌تى قازى محه‌مه‌د له ناو به‌ڵگه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه
دیاره به‌هۆى ئه‌وه‌ى نووسینى نامه‌كان بۆ مێژووییه‌كى كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ئاماده‌كارانى كتێبه‌كه رووبه‌ڕووى ئه‌و پرسیاره ده‌بنه‌وه، ئایا نامه‌كان وه‌ك خۆیان بڵاوبكرێنه‌وه، یانیش به‌گوێره‌ى زمانى ئه‌م سه‌رده‌م ده‌ستكاریى بكرێن؟ چونكه زمانى نامه‌كان ئه‌ده‌بى نیین و هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانی تێدایه. بۆیه له لایه‌ن هه‌ر چوار نووسه‌رى ئاماده‌كار بڕواى ئه‌وه دروست بووه، مه‌رج نییه هه‌موو به‌ڵگه‌كان وه‌ك خۆى بنووسرێنه‌وه و بڵاوكرێنه‌وه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێوه‌ندییان به كێشه ناوخۆییه‌كانى خێڵه‌وه هه‌یه.
عه‌بدولره‌زاق دووپاتى ده‌كاته‌وه دواجار گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى كه ته‌واوى نامه‌كان ده‌قاوده‌ق وه‌ك خۆیان بنووسرێنه‌وه و بڵاوبكرێنه‌وه. عه‌بدولره‌زاق ده‌ڵێ "دواجار به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بڕیارماندا ده‌بێت مێژووى وه‌ك خۆى بنووسرێته‌وه و ده‌ستكارى نه‌كرێت".