وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ڕاگه‌یاند و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پابه‌ندى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ڕاست بن. دووپاتیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تى كۆرۆنا هه‌بێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بڵاوى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى شوبات، د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكى گومانلێكراوى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه. ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بێت ناشاردرێته‌وه، به‌ڵكو زۆر به‌ڕوونى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكراى ده‌كه‌ن.
پابه‌ندنى خۆپارێزى بن و زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌ربگرن
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و گرته‌ى ڤیدیۆى جۆراوجۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕاى گه‌یاند، پێویسته تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واز له ترساندنى خه‌ڵك بێنن و هه‌ركه‌سێك هه‌ڵنه‌ستێ ڤیدیۆیه‌كى خۆى تۆمار بكات به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌كى هه‌بێت.
داوایشى له هاووڵاتییانى كوردستان كرد ته‌نیا پابه‌ندنى خۆپارێزى بن و زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى وه‌ربگرن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه زریان ته‌ها په‌یامنێرى "وشه" ئاماده‌ى بوو، ده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پارێزگاره‌كان) دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكى ڤایرۆستى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یشى گیراوه‌ته به‌ر بۆ خۆپارێزییه.