دواجار میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بڕیارى دا، شوێنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس پڕ بكاته‌وه و عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى له‌شوێنى ئه‌و دابنێ. راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، دانانى محه‌مه‌داوى به پله‌ى ئیمتیاز كارێكى ئێرانییه.
دوێنێ حه‌شدى شه‌عبى راى گه‌یاند، عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى ناسراو به "ئهبوفهدك" له شوێنى ئه‌بومه‌هدى مه‌هه‌ندیس دانراوه و كراوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى. رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت هۆكارى دانانى ئه‌و پیاوه ئاشكرا ده‌كات.
ئێران بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه هادى عامرى له شوێنى موهه‌ندیس دابنێ
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ شوێنپه‌نجه‌ى ئێران به‌روونى له دانانى عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى دیاره، چونكه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى له شوێنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس داده‌نرێت، پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى به سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك بێت به ته‌واوى گوێڕایه‌ڵى رێنوێنییه‌كانى ئێران بێت.
له سێى كانوونى دووه‌م، له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران وئهبومههدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى كوژران. له‌و كاته‌وه تا دوێنێ میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌دواى فهرماندهیهكى مه‌یدانى ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنه چه‌كدارییه‌كانیان بكات.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌واڵگرى ئێران له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ناوێكى تریان بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه، به‌ڵام دواتر به هۆكارى جیاجیا پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاشكراى نه‌كردوون، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌تا هه‌واڵگرى ئێران هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌درى كاندید كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى، كه‌چى به‌هۆى ئه‌وه‌ى عامرى چاوى بڕیوه‌ته شوێنه‌كه‌ى فالح فه‌یاز و ده‌یه‌وێ ببێت به سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وا ئێران وازى له دانانى عامرى هێناوه.
دواتر بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى دابنێن، ئه‌مه‌یش كه‌سایه‌تییه‌كه دوو له ناوبانگ كارى ته‌ناهى و چه‌كدارى ده‌كات. ته‌نانه‌ت به‌سڕى له چه‌ند حكوومه‌تێكى یه‌ك له‌دواى یه‌ك له پۆستى هه‌ستیاره‌وه پشتى پێ به‌ستراوه، له‌وانه سه‌رپه‌رشتى شانه تایبه‌ته‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ى داواكراوه‌كان و جێبه‌جێكردنى كوشتن و تاوانى له‌ناوبردنى به نهێنى.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش، رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" ده‌ڵێ كاندیدكردنى به‌سڕى زۆر كه‌سى له ناو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى نیگه‌ران كردووه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى خۆیان به به‌ره‌ى ئێران ده‌زانن. هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه بووه ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى پێشتر هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده و دواتریش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.
دواجار ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى رای گه‌یاند"ئه‌بو فه‌دك" كراوه‌ته جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى. ئه‌و پیاوه پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى میلیشیاكانى كه‌تائیب حزبوڵا بووه. حزبوڵایش یه‌كێكه له‌و رێكخراوه توندڕه‌وانه‌ى شیعه كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئێرانه و پێشتر یه‌كێك بووه له‌و لایه‌نانه‌ى كه به‌رپرس بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق، چونكه ئه‌و میلیشیایه بوو هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى "K1" له كه‌ركووك.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" باس له‌وه ده‌كات محه‌مه‌داوى ناوه‌كه‌ى به‌نده به‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى بۆ رفاندنى ئه‌و چالاكانه رێكخراون، كه به‌شدارییان له خۆپێشاندانه‌كان كردووه و دواى رفاندنیشیان تیرۆر‌كراون.
به‌ر له مه‌حمه‌داوى دوو كه‌سى تر بۆ شوێنى موهه‌ندیس كاندید كراون
خاڵێكى تر‌ى دیار له مێژووى محه‌مه‌داوى ئه‌وه بووه، ماوه‌یه‌كى زۆر له ژێر سه‌رپه‌رستى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كارى كردووه، هه‌ر به‌هۆى ئه‌مه‌یش پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانى دروست كردووه. ئه‌مانه‌یش هۆكار بوون دواجار محه‌مه‌داوى مشتومڕى دانانى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس به كۆتا بهێنێت و ئه‌و پۆسته پڕ بكاته‌وه كه دوو مانگ بوو خاڵى بوو.
له ژیاننامه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى مێژووییه‌كى درێژى له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى شیعه هه‌یه و ته‌نانه‌ت بۆ به‌ر له رووخانى رژێمى به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه. له راپۆرته‌كه هاتووه به‌ر له ساڵى 2003 محه‌مه‌داوى له‌گه‌ڵ رێكخراوى به‌در كارى كردووه، كه ئه‌و كات سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى بوو، كه ئه‌مه‌یش لایه‌نێكى دیارى شیعه بوو راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له دژى رژێمى به‌عس هان ده‌درا.
دواتر محه‌مه‌داوى له دواى رووخانى رژێمى به‌عس ده‌چێته ریزه‌كانى حزبوڵا به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه. ساڵى رابردوو كاتێك ئێران بیرى له‌وه كرده‌وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى میلیشیاكانى عێراق فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر پیاوانى خۆى سه‌ر بخات، محه‌مه‌داوى ده‌یه‌ك بوو له‌وان.
له مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێسته محه‌مه‌داوى به سێ ناو و ناسناوى جیاواز له راگه‌یاندن ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌میان كاتێك باس له كوشتنى خۆپێشانده‌ران ده‌كرا، گوایه ئه‌و سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كردووه. دووه‌م كاتێك میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له كۆتایى مانگى كانوونى یه‌كه‌م هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا. سێیه‌م جاریش ئه‌و كاته بوو كه بوو به جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى.