"".
ئیریك جینسن، هه‌وڵی دا بزانێ ئه‌و كێشانه چییه كه تووشی هه‌ژاران ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێ: "نه‌مده‌توانی تێبگه‌م بۆچی هه‌ژاران ناتوانن خۆیان له‌و دۆخه‌یان ڕزگار بكه‌ن. هه‌میشه وامزانیبوو، ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی زیاتریان بدایه، وا نه‌ده‌بوون و دۆخیان ده‌گۆڕا و هه‌لی زۆرتریان ده‌بوو تا ژیانێكی باشتریان هه‌بێ" ئاخر هه‌ژاری خۆ نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی نییه، له ڕێی كڕۆمۆسۆمه‌وه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆتی به‌جێ بهێڵی. یان شه‌پۆلێك نییه ڕوو له هه‌ندێ تاك و كۆمه‌ڵگه یان هه‌ندێ وڵات بكات. كه‌واته بۆچی هه‌ندێك كه‌س یان هه‌ندێك وڵات بۆ چه‌ندان ساڵ به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌تلێنه‌وه؟
توێژینه‌وه‌ی زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كێشه‌یه تێبگه‌ن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن و له‌و دۆخه هه‌ژاران ده‌ربهێنن. دوایه‌مین توێژینه‌وه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ: "هه‌ژاری خۆی به‌خێو ده‌كات" و وه‌ك نه‌خۆشی ڕێ نادات هه‌ڵگره‌كه‌ی ڕزگاری بێت. مرۆڤێكی هه‌ژار، كاتێك سه‌رقاڵی گرفته سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیه‌تی وه‌ك خواردن، كرێی خانوو، جلوبه‌رگ و زۆری تر، وا ده‌كات نه‌یه‌ڵێ مێشك وه‌ك پێویست ئیش بكات و ڕێژه‌ی هۆشیاری لاواز ده‌كات، ئه‌مانه‌ش وا ده‌كه‌ن كه‌سی هه‌ژار خراپترین بڕیاره‌كان بدات و له بازنه‌ی هه‌ژاری ده‌مێنێته‌وه.
نموونه‌یه‌كی زیندوو
كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی گرنگ كه بۆ كۆمپانیایه‌ك زۆر پێویسته، سیڤیی خۆیان بۆ ده‌نێرێ و ئه‌وانیش داوای چاوپێكه‌وتنی لێ ده‌كه‌ن. كه‌سێكیش كه ته‌نیا چه‌ند ئه‌زموونێكی هه‌یه و بڕوانامه‌ی ئاوا به‌رزی نییه، به هه‌مانشێوه سیڤی بۆ ئه‌و كۆمپانیایه ده‌نێرێ و چاوپێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌كرێ. له ئه‌نجامدا، ده‌بینی ئه‌وه‌یان كه بڕوانامه‌ی زۆر به‌رزی هه‌یه، ده‌بێته كارمه‌ند له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی تردا.. بۆ؟ چونكه كه‌سی یه‌كه‌م، له دۆخێكی هه‌ژاریدا بووه و ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كات زۆر كه‌مه، بۆیه ناچار بووه به‌بێ هیچ مه‌رجێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كار بكات و به هه‌موو مه‌رجه‌كانی ئه‌وان ڕازی بووه. كه‌سی دووه‌م كه بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و ئه‌م خاوه‌ن بڕوانامه‌یه كارمه‌ندێتی، خۆی له دۆخێكی ئابووریی باشدایه و ئه‌گه‌ر له‌و كۆمپانیایه‌ش وه‌رنه‌گیرێ، هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نابێ، بۆیه ئاماده نه‌بووه هه‌موو مه‌رجه‌كانی كۆمپانیا قبووڵ بكات و خۆیشی چه‌ند مه‌رجێكی به‌سه‌ر ئیشه‌كه‌دا سه‌پاندووه، بۆ نموونه ده‌بێ مووچه‌كه‌ی له‌وه‌نده كه‌متر نه‌بێ و ده‌بێ به‌رپرسی به‌شه‌كه‌ی خۆی بێت.
هه‌ژاری كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات و كێشه‌یه‌كی تر به‌شوێن خۆیدا ده‌هێنێ، ئه‌ویش سه‌ر بۆ دانه‌یه‌كی تر ده‌كێشێ و به‌مه‌ش زنجیره‌یه‌ك كێشه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك دروست ده‌بێ و ئه‌نجامی وێرانكه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه
به‌م شێوه‌یه، هه‌ژاری ده‌بێته دیوار و به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م كۆششه‌كانی ئه‌و كه‌سه و نایه‌ڵێ به‌سه‌ریدا زاڵ بێت. ئه‌وه بۆیه هه‌ژاره‌كان زۆرتریش كۆشش ده‌كه‌ن و هه‌ر هه‌ژاریشن. به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه كه وای كردووه بڕیاری هه‌ڵه بده‌ن، زۆر جار هه‌ژاران پاره‌یه‌كی زۆرتر له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن و هیچ سوودێكیشی نییه، بۆ نموونه پاره به كارتی یانسیب ده‌ده‌ن، ئه‌مه شتێكه هه‌رگیز ده‌وڵه‌مه‌ند پێویستیان پێی نییه، یان كڕینی شتومه‌كی ماڵ به شێوه‌ی قست كه پاره‌یه‌كی زۆر زیاتری له نرخی ئاسایی خۆی ده‌وێ، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی قه‌رز له بانك كه ده‌بێ پاره‌یه‌كی زۆرت بده‌یته‌وه و زۆر نموونه‌ی تر و هه‌موویان بڕیاری هه‌ڵه‌ن و كه‌سێكی زیره‌ك نایانگرێته به‌ر، به‌ڵام دۆخه‌كه ناچاریان ده‌كات بیكه‌ن.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ژاران هه‌میشه له دۆخه‌كانیان ده‌مێننه‌وه، مامه‌ڵه‌نه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی تێیدان وه‌ك خۆی. بۆ نموونه ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یانه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كان خه‌رجی بكه‌ن، ئه‌و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی بۆ ماڵی ئه‌وان گونجاوه، ده‌كرێ به‌شیان بكات و ڕه‌نگه بتوانن شتێكیشی لێ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. به‌م شێویه له ماوه‌یه‌كی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه قۆناغی ژیانیان بۆ باشتر بڕوات، به‌ڵام ئه‌وان به بیانووی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه دانه‌بڕێن، خۆیان پابه‌ندی كۆمه‌ڵێ شت ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ مووچه و داهاتی ئه‌وان ناگونجێ. بۆ نموونه پێویست ناكات تاقمێك قه‌نه‌فه‌ی نوێ بكڕن كه ده‌بێ سێ مووچه‌ی پێ بده‌ن و ناچارن به قست بیهێنن و ده‌بێته پێنج بۆ شه‌ش مووچه. هه‌ر بۆیه توێژه‌ران ده‌ڵێن، جۆری ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژاری ده‌كات.
هه‌ژاری، كاریگه‌رییه‌كی زۆریش له‌سه‌ر منداڵانی ئه‌و خێزانه‌یه له ڕووی فیزیكییه‌وه دروست ده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وته‌مانیشی به ته‌واوی ده‌ستكاری ده‌كات. ڕێكخراوی ته‌ندروستی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشكرای ده‌كات، 40%ی ئه‌و منداڵانه‌ی له خێزانی هه‌ژاردا ده‌ژین، له وه‌رگرتنی زمان و هه‌سته‌كانیان كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێ.